رۆناڵدۆ هەڕەشە لە میسی دەکات


میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە رۆناڵدۆ هەڕەشە لە میسی دەکات و دەڵێت دەبێت ئەم وەرزە گۆڵ لە ئەو یاریزانە زیاتر تۆمار دەکەم.

رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە رۆناڵدۆ لەگەڵ کەسە نزیکەکانی خۆی گرەوی کردووەو پێی وتوون دەبێت پێش میسی بکەوم لەم وەرزەدا لە گۆڵکردن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆناڵدۆ لە خولی ئیسپانیا تا ئێستا ١ گۆڵی هەیەو میسیش ١٢ گۆڵی تۆمار کردووە لە ١١ جەولە.

بەڵام رۆناڵدۆ لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا خاوەنی ٦ گۆڵەو گۆڵکاری خولەکەیە.





PM:08:49:07/11/2017