میسی ناوی چوار هەڵبژاردە بۆ بردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا دەپاڵێوێت
میسی ئەرجەنتینی و
ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئەرجەنتینی باس
لە چەندین تەوەرد ەکات و ناوی چوار هەڵبژاردەش بۆ بردنەوەی مۆندیالی روسیا ئاشکرا
دەکات.
میسی هەریەکە لە
هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیاو فەرەنساو ئیسپانیاو بەرازیل وەک چوار هەڵبژاردەی بەهێز و
پاڵێوراو بۆ بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات و لە نێویشیاندا ئیسپانیا دەپاڵێوێت بۆ
بردنەوەی نازناوی ئەو مۆندیالە.
میسی دەڵێت
ئیسپانیا هەڵبژاردەیەکی زۆر بەهێزەو رکابەرێکی قورس و زەحمەتە بۆیە حەز ناکەم
رووبەڕوویان ببینەوە لە یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.
بڕیارە لە ١٢-٦-
٢٠١٨ مۆندیالی روسیا دەستپێبکات.
PM:06:39:08/11/2017