میسی یەکسانە بە پێنج یاریانی ریاڵ مەدرید


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە لەرووی رێژەی گۆڵکردنەوە میسی یەکسانە بە ٥ ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و توانیویەتی هێندەی پێنج لە باشترین یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید گۆڵتۆماربکات.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە دوای ١١ جەولە میسی توانیویەتی ١٢ گۆڵ لە خولی ئیسپانیا تۆمار بکات و هەر پینج ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ و ئیسکۆ و ئەسینسیۆ و بنزیمەو بەیڵ و رۆناڵدۆ تەنها ١٢ گۆڵیان تۆمارکردووە، بەڵام میسی بە تەنها ١٢ گۆڵی تۆمارکردووەو هاوشێوەی پێنج لە باشترین یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدریدە.

رۆناڵدۆ توانیویەتی ١ گۆڵ بکات و بنزیمە ١ گۆڵ و بەیڵ ٢ گۆڵ و هەریەکە لە ئیسکۆ و ئەسینسیۆویش ٤ گۆڵیان تۆمارکردووە، واتە کۆی ئەم پێنج ئەستێرەیە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ١٢ گۆڵیان کردووەو میسیش بەتەنها ١٢ گۆڵ.





PM:08:25:09/11/2017