راهێنەری ئیتاڵیا دەرکرا
ئەمڕۆ بەرەسمی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا راهێنەری هەڵبژاردەکەی ڤینتۆرای لە
پۆستی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکە دوورخستەوە.
ڤینتۆرا دوای ٦٠ ساڵ نەیتوانی ئیتاڵیابگەیەنێتە مۆندیال و لە یاری پاشکۆی پاڵاوتن لە یاری چوون و هاتن بە گۆڵێکی
بێ وەڵام بە هەڵبژاردەی سوید دۆڕا.
چاوەڕوان دەکرێت ئیتاڵیا راهێنەری نوێ دەسنیشان بکات و رۆژنامەکانیش باس لە
هێنانی ئەنچلۆتی دەکەن.
PM:10:55:15/11/2017