ئەم هەشتە یاریزانە بەشداری یاریەکەی سەلتاڤیگۆ ناکەن
راهێنەری
بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی هەشت یاریزانی بۆ یاری بەرانبەر بە سەلتاڤیگۆ لەلیستی
یاریزانەکانی دوورخستۆتەوەو بانگی نەکردوون.
ڤاڵڤێردی هەریەکە لە رافینیاو دینس سوارێز و ئاردا تۆران
کۆتینیۆ و ئۆمتیتی و ئەلکاسێر و دۆلۆفیۆی بانگ نەکردووە.
ئەم یاریزانانەی
بانگ کردووە بۆ یاریەکە:
ماسکیرانۆ،
پاولینهۆ، ئەلبا ، لۆکاس دین، سیرجی رۆبێرتۆ، گۆمێز، ڤێرمالین، ئەلینا،ئەرنایز، تیرشتیگن،
سیمیدۆ، پیکی، راکیتچ، بۆسکێت، ئینێستا، سوارێز، میسی، دیمبلی.
AM:12:28:11/01/2018