لیڤاندۆڤسکی ریاڵ مەدریدی بێدەنگ کرد


هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا لیڤاندۆڤسکی بە لێدوانێک یانەی ریاڵ مەدریدی بێدەنگکردوو رەتیکردەوە بچێتە ئەو یانەیە.

لیڤاندۆڤسکی رایگەیاند ئەمانە هەموو پڕوپاگەندەیەو من گرنگی بەم قسانە نادەم کە رۆژنامەکان بڵاوی دەکەنەوە و ساڵانەش ئەمە دووبارە دەبێتەوە بۆیە لە ئێستادا هیچ شتێک لە نێوان من و ریاڵ مەدرید نیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی چوونی ئەم هێرشبەرە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە لایەن سەرچاوەکانی هەواڵەوە بڵاو دەکرێتەوە





PM:08:10:08/02/2018