ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی
لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە ٢-٠ شکستی بە یانەی
ڤالانسیا هێناو سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.
بەرشەلۆنە لە یاری چوونیش توانیبوی ١-٠ یاریەکە بباتەوەو ئەمڕۆ ٢-٠ شکستی
دووبارە بەم یانەیە هێنایەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاریەکە توانی ٣-٠ بردنەوە بە دەست
بێنێت.
هەردوو گۆڵەکەش کۆتینیۆ و راکیتچ تۆماریان کرد.
لە یاری کۆتایی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی سیڤییا دەبێتەوە.
AM:01:35:09/02/2018