نه‌ورۆز خاڵێكی له ئارارات وه‌رگرت
هه‌فته‌ی چواری قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانی خولی پله نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا و یانه‌ی نه‌ورۆز له سێهه‌مین یاری خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ میوانداری له یانه‌ی ئارارات كرد .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 19 / 2 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری له یانه‌ی ئارارات كرد ، له‌سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌وه یاریزانانی هه‌ردوو تیم به پلانی ڕاهێنه‌ر به هێرش ده‌ستیان به یاری كردوو هه‌وڵی چڕیان دا بۆ تۆمار كردنی گۆڵ ، له خوله‌كی 23 یانه‌ی نه‌ورۆز له ڕێگه‌ی یاریزان دیار سابر توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات و دوایی ئه‌و گۆڵه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی یاریزانانی ئارارات بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه سه‌رئه‌نجام گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به كۆتاهات .
له گێمی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو تیم گۆڕانكاریان له پلانی یاریه‌كه كرد یانه‌ی ئارارات توانی گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكات له ڕێگه‌ی یاریزان محه‌مه‌د هادی له خوله‌كی 61 ی یاریه‌كه‌دا و یاری تا كۆتایی به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ مایه‌وه و هه‌ردوو تیم به خاڵێك ڕازی بوون .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئارارات كۆی خاڵه‌كانی بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیر بوو ، هه‌روه‌ك یانه‌ی نه‌ورۆز به 2 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه .
دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش له یاریگه‌ی یانه‌ی ناوبراو كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ستافی ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو تیم ڕێك خرا و سه‌ره‌تا كابتن ئه‌نوه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له ئاستی تیمه‌كه‌یان ڕازی بوون و خاڵێكی گرنگیان به‌ده‌ست هێناوه .
پاشان كه‌مال قادر یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز ووتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كمان كرد نه‌مان توانی به ئاستی ڕاستی خۆمان یاری بكه‌ین و پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ر له یاریگه‌دا وه‌ك خۆی جێ به جێ نه‌كرا هه‌ربۆیه ده‌بێت بۆ یاریه‌كانی داهاتوو ئه‌و هه‌ڵانه چاكهینهوه.
هه‌ریم بورهانی كابتنی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزیش بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به ته‌نیا سێ یاری ئاستی تیم ده‌رناكه‌وێت و جاری زۆرێك له یاریه‌كانیان له‌به‌رده‌مه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌ریم ووتیشی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا ئاستی باشتره و بۆ یاریه‌كانی داهاتووش باشتر ده‌بین .
spee-kfa
PM:07:46:19/02/2018