ڤیدیۆ:ئینگلتەرا بە ٦ گۆڵ گەیشتە قۆناغی شانزە


لە دووەم یاری خۆیدا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە گروپی حەوتەم، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی ٦-١ شکست بە هەڵبژاردەی پەنەما بێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بەدەست بێنێت.

ئینگلتەرا توانی شەش گۆڵ لە لایەن هاری کەین سێ گۆڵ و ستۆنز و لینگاردەوە بکات.

تاکە گۆڵەکەی پەنەما فیلیپی تۆماری کرد کە ئەمە یەکەم گۆڵی پەنەمایە لە مێژووی مۆندیال.

بەرەسمی پەنەما لە مۆندیال کرایە دەرەوەو ئینگلتەرا سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

باشترین یاریزانی یاریەکە هاری کەین بوو لە ئینگلتەرا کە توانی ٣ گۆڵ بکات.







PM:05:11:24/06/2018