پێرێز نەیمار و مباپی کردۆتە ئامانج


پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، نەیمار و مباپی کردۆتەوە ئامانج و دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتووی یاریزانان، لەو دوو یاریزانە ، بە لای کەمەوە یەکێکیان بگواێتەوە بۆ ریزەکانی.
رۆژنامەی ئاس دەڵێت" سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەیەکی دەوێت لەو دوو یاریزانە لەسەر چوونیان، تا کارەکانی گواستنەوەیان دەستپێبکات و لەم هاوینە هێنانیان رابگەیەنێت.
هەروەها رۆژنامەکە پلانێکی تری سەرۆکی ریاڵ مەدریدی ئاشکراکردووەو بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، ناسر خەلێکی بەتۆمەتی گەندەڵی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، ئەمەش وا لەو دوو یاریزانە دەکەن، بیر لە چوون بکەنەوە.





AM:12:25:24/05/2019