پیکی" تۆڵە لە ریاڵ مەدرید دەکەینەوە
لە لێدوانێکدا
جێرارد پیکی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە باسی کرانە دەرەوەیان دەکات و
رایدەگەیەنێت دەبێت سپاسی هاندەران بکەین دوای دەرکردنمان هەر پشتگیریمان دەکەن و
چەپڵەمان بۆ لێدەدەن.
ئاشکراشی کرد چەند
هەلێکی گۆڵکرنمان بۆ دروستبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یانەی یۆڤانتۆسێش یانەیەکی
گەورەیەو هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
لە کۆتایدا دەڵێت
هیوادارم تۆڵەی ئەم کرانە دەرەوەیە بە یاری کلاسیکۆ بکەینەوەو شکست بە ریاڵ مەدرید
بێنین.
AM:12:43:20/04/2017