ئەنچلۆتی پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی ئەم هەڵبژاردەیە


کارلۆ ئەنچلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری دەرکراوی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا،دەیەوێت پۆستی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی کرواتیا وەربگرێت.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاوی کردۆتەوە پەربرسانی هەڵبژاردەی کرواتیا دەیانەوێت لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیائەنچلۆتی بکەن راهێنەری هەڵبژاردە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا هەڵبژاردەی کرواتیا یاری پاشکۆی پاڵاوتن لەگەڵ یۆنان دەکات و لە دوو یاری چوون و هاتنبراوەیان دەگاتە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

ئەنچلۆتی لە ئێستادا لە هیچ شوێنێک راهێنەر نییە و دەیەوێت بە زووی بگەڕێتەوە بۆ مەشقو راهێنان.





PM:08:22:19/10/2017