زیدان باسی کێشەکەی نێوان رامۆس و رۆناڵدۆ دەکات


لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری دێربی مەدریدی نیوان ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید، زیدان باسی لە کێشەی نێوان هەردوو یاریزانی یانەکەی رۆناڵدۆ و رامۆسی کرد.

چەند رۆژێکە رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە رۆنالدۆ و رامۆس بەهۆی چەند لێدوانێکەوە بۆ میدیاکانیانداوە، کێشە کەوتۆتە نێوانیان و قسە لەگەڵ یەکتری ناکەن.

ئەمرۆ زیدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە وتی، هیچ کێشەیەک لە نیوان ئەو دوو یاریزانە نیەو تەنها ئەوە نەبێت دوو لێدوانی جیا جیایان بۆ رۆژنامەنوسانداوە، کە قسەکان پێچەوانەی یەکتربووە، ئەمە هەموو کێشەکانی نێوان ئەو دوو یاریزانەیە.





ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:53:17/11/2017