یانەی بەرشەلۆنە نزیکبۆتەوە لە دووەم گرێبەست


پاش واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆتینیۆی بەرازیلی بە بڕی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ، یانەی بەرشەلۆنە لە چەند سەعاتی داهاتوو دووەم گرێبەست لە گواستنەوەکانی زستانە رادەگەیەنێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە رۆژی سێشەممە هێنانی یەریی مینانی یاریزانی یانەی پاڵمیراسی بەرازیلی رادەگەیەنێت و ئەو یاریزانە کۆڵۆمبیە دەباتە ریزەکانیەوە .

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە نرخەکەشی هەرزانەو تەنها ١٢ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.






AM:12:24:09/01/2018