ڤیدیۆ:مانچستەریونایتد سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی


بە بردنەوەی لە یانەی تۆتنهام لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد توانی بۆ جاری بیستەم لە مێژوویدا، سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەست بێنێت.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد توانی ٢-١ شکست بە یانەی تۆتنهام بێنێت و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی.

هەردوو گۆڵەکەش سانچێز و هێرێرا تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵەکەی تۆتنهام دیلی ئەلی تۆماری کرد.

مانچستەریونایتد رووبەڕووی براوەی یانەکانی چێڵسی و ساوسهامپتۆن یەکێکیان دەبێتەوە.







PM:10:42:21/04/2018