ڤیدیۆ:نەیجیریا شکستی بە ئایسلەندا هێناو خزمەتی ئەرجەنتینی کرد
لە یاریەکانی گروپی چوارەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی
روسیا، هەڵبژاردەی نەیجیریا توانی بە دوو گۆلی بێ وەڵام شکست بە هەڵبژاردەی
ئایسلەندا بێنێت و خزمەتێکی باشی خۆی و ئەرجەنتین بکات.
نەیجیریا توانی بە دوو گۆڵی یاریزانی بە
توانای هەڵبژاردەکە ، ئەحمەد موسا یاریەکە بباتەوە، کە هەردوو گۆڵەکەی لە گێمی
دووەم تۆماری کرد.
نەیجیریا ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٣
خاڵ و لە یاری داهاتوو رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە،ئەگەر لە ئەرجەنتین بباتەوە
دەگاتە قۆناغی شانزە، بەڵام ئەگەر ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامێکی شکست بە نەیجیریا بێنێت بەرەسمی
دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
PM:08:08:22/06/2018