ڤیدیۆ: یانەی بەرشەلۆنە توشی شکستێکی قورس هات


لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە بەردەم یاریگاو هاندەرەکانیدا توشی شکستێکی قورس هات و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە یانەی ریاڵ بیتسی میوانی دۆڕا.
یانەی بەرشەلۆنە خراپترینی ئاستی خۆی پێشکەشکرد، سەرەڕای گەڕانەوەی میسی و تەنها لە گێمی یەکەم یانەی ریاڵ بیتس بە دوو گۆڵی یاریزانان فێربۆ و خواکین پێشکەوت.
لە گێمی دووەم یانەی بەرشەلۆنە توانی سێ گۆڵ لە لایەن میسی دوو گۆڵ ڤیدال گۆڵێک بکات، بەڵام ریاڵ بیتس توانی دوو گۆڵی تر  لە لایەن لۆسێلسۆ و کانالێس بکات و یاریەکە ٤-٣ بباتەوەو یانەی بەرشەلۆنە توشی دووەم شکست لەم وەرزە بکات.
سەرەڕای شکستەکە یانەی بەرشەلۆنە بە ٢٤ خاڵ پێشەنگی خولەکەیەو ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ٢٣ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.






PM:08:27:11/11/2018