یانەی بەرشەلۆنە گورزێکی گەورەی بەرکەوت
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت و گۆڵپارێزەکەی" تیرشتیگن بۆ یاری کۆتایی جامی شا لە دەست دەدات.
یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی رەسمی خۆیەوە بڵاویکردەوە، تیرشتیگن ناتوانێت ئامادەی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای نێوان بەرشەلۆنەو ڤالنسیا ببێت و ئەو گۆڵپارێزە لەپێکان باش نەبۆتەوە.
هەروەها یانەکە ئاشکرای کردووە،لە ئێستادا تیڕشتتگن چارەسەری وەردەگرێت و هەر بەو هۆیەشەوە یواکیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بۆ دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بانگی نەکردووە.
یاریەکە رۆژی شەممە لە ٢٥-٥- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە یاریگای ڤیامارین لە نێوان ڤالنسیاو بەرشەلۆنە بەڕێوە دەچێت و براوەیان دەبێتە پاڵەوانی جامەکە.
AM:12:53:23/05/2019