دوای دو ساڵ لە کابینەی هەشتەمی شکستخواردو

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر


کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا دوسال بەسەرتەمەنیدا،تێپەڕدەبێت،کەلە ١٨\٦|٢٠١٤ لەپەرلەمانی کوردستان متمانەی وەرگرت،سەرەتا کابینەی بنکە فراوان بو،بەڵام ئێستا زۆرینەی پارتییە،هەرچەندە،لەسەرەتاشەوە،بنکە تەسک و لوتکە فراوان بوە.

ئەم کابینەیە،کارنامەکەی وتارێک بو،سەرۆکی حکومەت،لەبەردەم پەرلەمنتاراندا،خوێندییەوەو ناونیشانەکەی بەگشتی بڕیاربو،کابینەی چاکساز و هاوڵاتی بێت،بەڵام وادەرنەچو. کارنامەکەش چەند خاڵێک بو،بەم شێوەیە:١_هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین،تاجارێکی تر،توشی قەیرانی سیاسی ودارایی نەبینەوە،لەهەرێمی کوردستاندا،تەواو بەپێچەوانەوە،قەیرانی سیاسی ودارایی گەیشتونەتە لوتکە کەپارتی،بەنایاسایی وناشەرعی کورسی سەرۆکایەتی هەرێمی چۆڵ ناکات،کە سەرچاوەی سەرەکی کێشە سیاسیەکانەودەستیشیان،بەسەر سەچاوەی داهاتی کوردستاندا،گرتوە،کە سەرچاوەی قەیرانی داراییە،ئەوکات موچەنزیکەی ٥٠ ڕۆژ داواکەوت بو،ئێستا حکومەت ٤ مانگی ٢٠١٥ قەرزارە و چارەکە موچەش نزیکەی ٢ مانگ جارێک دەدرێت.

٢_ئەم کابینەیە هەوڵی تەواودەدات،بۆبەدامەزراوەیی کردن و حکومەتێکی کاراوشەفاف،تا ئێستا نازانرێت بەرمیل نەوت،بەچەند دەفرۆشن و چۆنی دەفرۆشن وداهاتەکانی کوردستان چەندن و چۆن کۆدەکرێنەوە و چۆ خەرج دەکرێن؟تەنانەت کابینەی هەشتەم یەکەم کابینەی حکومەتە تائێستا پڕۆژەیاسای بوجەی نەناردۆتە پەرلەمان،کە بوجەش نەبو،واتە بەهەدەردان وگەندەڵی و میزاجی کەسی،لە سەرفی پارەدا،ڕۆڵ دەبینێت.

٣_سەروەری یاسا ئەوە وەزعی دادگایە،کە ئاڵێنراوە،بە ململانێی سیاسیەوە،بڕیاربو،حکومەتی هاوبەشی ڕاستەقینە بێ،بەڵام کابینەی پارتییە،بە ئیمتیاز.

٤_پتەوکردنی بنەمای دیموکراسی و پێکەوە ژیان ورێزگرتن،لەجیاوازی بیروبۆچون وئازادی ڕۆژنامەگەری و .....، بەڵام کابینەی داخستنی کەناڵی نالیا و ک ن ن ،لە هەولێر و دهۆک ودەرکردنی ڕێکخراو و ڕێگری،لە سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتار و تۆخکردنەوەی سنورەکانی دو ئیدارەیی بو.

٥_کابینەی هەشتەم زەمینەی،لەباردەڕەخسێنێ،بۆکاراکردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان،پێش ١٢ ئۆکتۆبەر سەرۆکی حکومەت ڕێگەی نەدەدا،وەزیرەکان بێن،بۆپەرلەمان،دوای ١٢ ئۆکتۆبەریش پەرلەمان،بەبڕیاری پارتی و بە کودەتا پەکخراوە.

٦_کابینەی بەرزکردنەوەی خزمەتگوزاری دەبێت،شاری سلێمانی،ئەگەر فریای نەکەون،مانگی ئایندە،بە ٥ ڕۆژ جاریک ئاوی دەبێت،لەمەودواش،بە برێاری ٣٤٣٧ لە ٢٥|٥|٢٠١٦ نەوتی سپی،بەماڵان نادرێت،بڕیاربو،کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی گەشەی پێ بدرێت و لەنێوان شار و لادێدا،جیاوازی کەمبکرێتەوە،هیچیان نەکراون.

٧_چاکسازی،لەکەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵادا،نەک هەر چاکسازی،لەو دو کەرتەدا،نەکرابەپێچەوانەوە،ئەو دو کەرتە ئەوەندە،کەوتون،پێویستیان،بە گۆڕینی ڕیشەیی هەیە،دزەپێکردن و فرۆشتنی پرسیاری پۆلی ١٢ ئامادەیی باشترین بەڵگەن.

٨_ کاردەکەین،بۆ پەیڕەوکردنی سیستمێکی تەندروستی پێشکەوتو،نەک هەر پەیڕەونەکرا،ئێستانەخۆشخانەکانی شێر پەنجە نزیکەی ٢٠ ملیاردینار قەرزاری کۆمپانیاکانی دەرمانن!بڕیاربو ژیانی کەسوکاری شەهیدان وقوربانیانی ئەنفال وکیمیاباران وزیندانیانی سیاسی باشتر بکرێت، بەڵام ئێستا،بۆ موچەکانیشیان،کە دو مانگ جارێکە وخۆپیشاندان دەکەن.

٩_ کابینەی هەشتەم هەوڵ دەدات،بەڕێکاری یاسایی چاو،بەسیستمی خانەنشینی و موچەدا،بخشێنێتەوە، نەک هەر چاوی پێدا نەخشێنرایەوە،بەڵکو بەئاشکرا،حکومەت وتی؟ ناتوانین یاسای ژمارە ١٤ ساڵی ٢٠١٤ یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق پەیرەکەین،کەلەقازانجی خانەنشیناندایە و موچەش بوە،بە چارەکە موچە،کە بە دو مانگ جارێک دەدرێت.

١٠_ کابینەی هەشتەم هەوڵ دەدات،بۆکەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری،بەتایبەتی،لەناو چینی گەنج و دەرچوی زانکۆوپەیمانگەدا،کەچی بەپێچەوانەوە،دامەزراندن،بۆ یەکەم و دوەم و سێیەمەکانیش نەماو،لە تازەترین مژدەشدا،سەرۆکی حکومەت وتی: چاوەڕیی دامەزراندن نەبن!ئەوەش حاڵی کەرتی تایبەتە،لە کوردستاندا،کە قۆرخکاری سەراپای داگیرکردوە.

کەواتە،بە هەمو پێوەرەکان کابینەی هەشتەم شکستی خواردوە و پێوسستە هەڵبوەشێنرێتەوە و جارێکی تر،لەسەربنەمای بەرکەوتی هەڵبژاردن دامەزراوەکانوسەرۆکایەتییەکان دابەش بکرێنەوە.

د.شێرکۆ حەمەئەمین


19/06/2016



وتارەکانی تری نوسەر