ئەم غەدرە، نابێت قبوڵ بکرێت!

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
نەوتی کوردستان تائێسیا،لەبری ڕەحمەت وخۆشگوزەرانی،نەعلەت و قەیرانی،بۆخەڵکی کوردستان هێناوە،کەمینەیەکی ناوحیزبەکانی کوردستان،لە ئاستی بەڕێوەبردنی حیزب و زۆرینەیەکی ناوپارتی لێی سودمەندن و گروپێکی مافییایین دروستکردوە وبەشێوەیەکی زۆر ناشیرین سیاسەت و بازرگانییان تێکەڵی یەکتری کردوە و هێواش هێواش،شاهیدی مەرگی خەڵک دەبن،ئاشکرایە مۆدێلی سیاسەتی پارتی بنیاتنانی سیستمێکی تۆتالیتاری و بەستنەوەی هەمو شتێکە،بە   مانەوەی سەرۆکەوە،ئەگەر سەرۆک هەبێ ئەوا هەمو شت دەبێت، دەوڵەت،خۆشگوزەرانی،ئازادی ........،بەلام ئەگەر سەرۆک نەبێت،ئەوا هیچی نابێت و کوردستان،کاولبێت،وەک ئەوەی ئێستا هەیە و خەڵکەکەشی برسی وپرنائومێدی بن. ئێستا،لە هەموی خراپتر سەرهەڵدانی دیاردەی پێشخستنی مەرگە،لەڕێگای خۆکوشتنی جۆراوجۆرەوە،کەئەمە زۆر ترسناکە و ڕۆژانە،بەهەواڵ دەیبیستین.

  کەواتە، قسەکە ئەمەیە،ئەگەر حیزب ئامرازێکە،بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵ و هێانەدی خۆشگوزەرانی و حیزب خۆی ئامانج نییە،ئەوا دەبێت حیزبەکانی دەرەوەی بازنەی پارتی،بەتایبەتی، گٶڕان،یەکێتی،کە دەتوانێت،زۆر شت بکات،یەکگرتو،   کۆمەڵ و ئەوانی تری دەبێت، بەزویی و بەجدی ئەم بێ دەنگیە بشکێنن و هەڵوێستێکی رون و ڕاشکاو دەرببڕن،بەپێچەوانەوە، هەموان دەبینە شاهیدی مەرگی هێواشی کۆمەڵ و دواجار هێزی نوێ  و سەرکردەی نوێ دروست دەبن و زۆرلایەن تێدەپەڕینن.

 هاوکات پێشنیاز،بۆ هاورێ پەرلەمانتارەکانم دەکەم،لە هەمو فراکسێۆنەکان وەرن،با لە دەوری بەرنامەیەکی کارکۆبینەوەو،واز،لە خۆبەپاڵەوانکردنی کەسی بێنین و پێکەوە هەوڵێکی ،بەکۆمەڵ  بدەین و فشارێکی جدی دروست کەیەن و قۆناغی قسەووتار تێپەڕێنین و بڕۆیەنە کردارەوە، هەڵوێستە تاکەکەسییەکان بەرهەمدارنابن،ئەگەر کۆنەکرێنەوە و یەک نەخرێن، هەمومان پێکەوە دەتوانیین هێزێکی گەورەبین و فشاردروست کەین.  

                                                                          ناکرێت،ئەو مامۆستایانەی ئێمەیان پێگەیاند و ئەو پێشمەرگە راستەقییانەی شۆڕشیان کرد و کۆی چین و توێژەکانی تریش،کە دەنگیان پێداوین و ئومێدیان،لەسەر هەڵچنیوین،دەسەڵاتی دزوجەردەو مرۆڤکوژی کوردستان،بەبەر  چاومانەوە ڕۆژانە شکۆیان بشکێنێت و مەرگیان پیشان بدات،بەرەوکاری پێکەوەیی و خاوەندارێتی شەقام،کە ئێستا زۆر پێویستە،هەنگاوی،بۆ بنیین.




08/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر