به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له حوزه‌یرانی 2015دا، كه چوار لایه‌نه‌كه‌ی تێدا دژی پارتی وه‌ستانه‌وه، بنه‌وێی رێككه‌وتن و سازان له هه‌رێمی كوردستان به دووماهی گه‌یی. له‌وه به دواوه هه‌رێم چووه قۆناغێكه‌وه ده‌شێ ناوی بنێین قۆناغی پیلانگێڕیی چوار و یه‌ك. ئه‌و كاته بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بڕیاری وه‌ستانه‌وه‌م له نووسین له‌م رۆژنامه‌یه و هه‌موو شوێنێك دا له‌به‌رئه‌وه‌ی له قۆناغی وادا رۆڵی نووسین وه‌ك به‌شێك له كرده‌وه‌ی دیمۆكراسی، بێ واته ده‌بێ. ده‌ركه‌وت بۆچوونه‌كه‌م راسته، سه‌رده‌می كرده‌وه‌ی سیاسی به جارێك ته‌واو بووه و كورد ئیتر دانانیشنه‌وه. چه‌ند مانگی دواینی 2015 و به‌راینی 2016 پڕ بوون له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م چوار به یه‌كه هه‌رچه‌ند دیار بوو پرسێكی رژدانه نه‌ماوه له گۆڕێ‌دا و ته‌نیا كات به‌ڕێكردنه بۆ مه‌به‌ستی له خه‌ڵكه‌وه نه‌به‌دی.
له ماوه‌ی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌دا نه‌وشێروان مسته‌فا بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ ون بوو. ونبوون و بێده‌نگییه‌كی وا، كه بوو به مایه‌ی سه‌رسامی و دڵه‌ڕاوكێ. زۆر جار گوێمان له باسی نه‌خۆشیی گران، هه‌ندێك جاریش ترس له گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان ده‌بوو، كه دیار بوو ئه‌مانه خه‌یاڵی منداڵكارانه‌ن. یه‌كێك له‌گه‌ڵ بزاوی سیاسیی كوردیدا ژیابێ ده‌زانێ ئه‌م بێده‌نگییانه بێده‌نگیی پێش ره‌شه‌بان. لایه‌نی به‌رامبه‌ریش، كه پارتییه ئه‌ویش له بێده‌نگیی پێش ره‌شه‌بادا بوو. نه‌وشێروان مسته‌فا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بێده‌نگیی هه‌ڵبژارد، نه دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی نه ئاخاوتنی جه‌ماوه‌ری نه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا. لایه‌نی به‌رامبه‌ریش به‌و شێوه‌یه، له گه‌ڕانه‌وه‌ی وی‌دا (كڕی چنی)، كوردی واته‌نی. خه‌ڵك چاوه‌ڕێ بوون ده‌ستپێشكه‌رییه‌ك له پارتیوه روو بدات، رووی نه‌دا. دواجار بۆمبی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان گۆمی بێده‌نگییه‌كه‌ی شڵه‌قاند. پارتی وای نواند به‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه قه‌ڵسه هه‌رچه‌نده من به تاقیكردنه‌وه‌ی خۆم هه‌ست ده‌كه‌م قه‌ڵسیی پارتی رواڵه‌تی بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی حه‌زی ده‌كرد هه‌ردووكیان له یه‌ك سه‌به‌ته‌دا ببینێ نه‌ك دوان، بگره خۆزگه‌ی ده‌خواست دووه‌كه‌ی تریش هه‌ر له‌م سه‌به‌ته‌یه بوونایه بۆ خۆشیی مامه‌ڵه.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌می دوای بێده‌نگیی ساڵێك له‌لایه‌ن نه‌وشێروان مسته‌فاوه برێتی بوو له نێزیكبوونه‌وه به به‌غدا، كه هاتنی نووری مالیكی بۆ سلێمانی تاجی نایه سه‌ر ئه‌م نێزیكبوونه‌وه‌یه. بۆ نه‌وشێروان مسته‌فا، نووری مالیكی واته دوژمنه باوه‌كوشته‌كه‌ی پارتی. پارتیش له‌م نامه‌یه ده‌گات و به چاوه‌نۆڕیوه خۆی بۆ ساز داوه. هه‌ولێر ده‌مێكه بووه به مه‌كۆی سه‌ركردایه‌تیی عاره‌بی سونه، كه هاوپه‌یمانی پارتین له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌غدا و ته‌نانه‌ت ئه‌سیل نجێفی سوپاشی له پێناودا مه‌شق داوه و پشتیوانیی ده‌ره‌كیی له سعوودیه و توركیه‌وه بۆ دابین كردووه. ئیتر ئه‌مه‌یه وه‌ك ده‌یبینین، كوردستان هه‌موو رۆژ ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌نێته بان ته‌نگژه‌كه‌ی دوێنێ و ته‌نگژه‌ش رۆژێك هه‌ر دێ بته‌قنه‌وه.
له‌و چه‌ند حه‌وتووه‌ی پێشوودا رێككه‌وتنێك له نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكه‌دا هاته گرێدان، كه به‌شێكی زۆری به نهێنی مایه‌وه. كه‌س نازانێ پێوه‌ندیی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكه به كوردستانه‌وه له داهاتوودا چۆن ده‌بێ، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین به‌غدا به‌م رێككه‌وتنه شڵه‌ژاوه و پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ست پێ بكات، به‌رپرسه‌یلی جمه‌ی جه‌ماوه‌ری (حه‌شدی شه‌عبی) دنیایان پڕ كردووه له گه‌ف و گازی. به گشتی ده‌بێ چاوه‌نۆڕ بین دوای بنه‌بڕبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، گه‌ڕێكی تری گرژی و گه‌ڕه‌لاوژێ به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و دیاریش نییه هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكه له‌م نێوانه‌دا چی ده‌بێ، بگره نازانین هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌یلی خۆ حه‌شاردووی سونه‌ش له هه‌ولێردا دوای نه‌مانی پێویستییان به كورد، چۆن ده‌بێ. له نێوان هه‌موو ئه‌م ئاڵۆزییه‌دا له‌وه ده‌چێ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سواری شه‌پۆلی گرژیی نێوان به‌غدا و بارزانی بووبێ. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی و له‌بیركردنه‌وه‌ی دوێنێیه، كه ترازان و دابڕان له نێوان باڵه‌یلی بزاوی كوردیدا به‌رده‌وام باڵێكیانی فڕێ داوه‌ته به‌ره‌ی ناحه‌زه‌وه وه‌ك له 1966 یان پێش و پاش 31ی ئابی 1996 بینیمان. له‌و مێژووانه‌دا گه‌لی كوردستان باجی گه‌وره‌ی ژمارد هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌وێ باڵه‌یلی بزاوه‌كه حه‌ز بكه‌ن (بۆ چێژ و خۆشی) ناوبه‌ناوێك له یه‌كتردای تاقی بكه‌نه‌وه. هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كی خه‌ڵك ئه‌وه‌بوو له چه‌ند مانگی بۆریدا نێزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان دوو باڵه‌كه‌ی بزاوی كوردیدا روو بدات مخابن كار له كار ترازا و ئه‌وه‌ی ده‌بێ روو بدات روو ده‌دات.
باپیرانی ئێمه وتوویانه كورد بدوێنه خۆی دادی خۆیت بۆ ده‌كا. ئه‌م ترازان و دابڕانه‌ی كورد له ده‌مێكدا روو ده‌دات زۆر ناوه‌ندی ستراتیجی و سیاسی له رۆهه‌ڵات و رۆئاوای دنیادا باس له واده‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ و له شوێنی‌دا رابوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌كه‌ن. چه‌ندی باسه‌كه گه‌رمتر و واده‌كه نێزیكتر ده‌بێته‌وه دڕدۆنگیی نێوان كورد زیاتر ده‌بێ. له‌مه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ رابوونی ده‌وڵه‌تی كوردی پرسێكه كه‌متر پێوه‌ندیی به خواستی كورد خۆی له پساندنی به‌ندی كۆیلایه‌تیدا هه‌یه و زیاتر پێوه‌ندیی به ویستی ناوده‌وڵه‌تی له جڵه‌وداركردنی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك ئێران و توركیه له ناوچه‌كه هه‌یه، كه هه‌راس و حه‌وانه‌وه‌یان له مرۆڤایه‌تی هه‌ڵگرتووه. كۆمه‌ڵگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی ره‌نگه له ئاست هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌دا رێگه‌یه‌كی له پێشدا نه‌مابێ له دابه‌شكردنیان بۆ پارچه‌ی بچووك بترازێ، كه هه‌ر به‌مه‌ش به‌شێك له بنه‌وایه‌لی خۆی له دانی بڕیار به گه‌لان خۆیان له نووسینه‌وه‌ی چاره‌نووسدا جێبه‌جێ ده‌كا. به‌شێك له راگه‌یاندنی كوردستان كرچ و كاڵانه باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌جوێته‌وه و چاوی گرتووه له‌وه‌ی رۆژانه له هه‌ڵكه‌وتی سه‌رزه‌ویی هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌دا، كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خۆسازدانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ناشێ تۆ به ته‌مای سه‌ربه‌خۆیی بیت و به‌شێكیش بیت له وتاری ترازان و دابڕان.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (یه‌كێتیشی له‌گه‌ڵدا) ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانن، كه‌وا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادا رێ له خۆیان ون ده‌كه‌ن وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌نگه‌ری دژایه‌تیی رابوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه. كرده‌وه‌ی سیاسیی كوردستان هه‌رچه‌ند له ناوه‌خۆدا به كۆڵانی ده‌رنه‌چووش گه‌ییبێ، باشتره له كۆڵانه‌یلی به‌غدا، كه ته‌نیا نیشانه‌ی ته‌واوبوونی سیاسی و خۆهه‌ڵدێرانی ئه‌وانه‌یه روویان تێ كردبێ. زۆر ناوی نه‌وشێروان مسته‌فام هێنا له‌م نووسینه‌دا، من ببوورێ، هه‌ر ئه‌م قسانه‌م به لایه‌نی به‌رامبه‌ریشه. خوا بكات نه‌یته‌قێننه‌وه و ئه‌مجاره‌ش هه‌نگاوێك به لای كوردایه‌تیدا لار بكه‌نه‌وه.
تێبینی: لە وشە بلآوکراوەتەوە