کەس مەرجی نەبێ " گۆڕان دەیبێ ! ؟

فەرەیدون کونجرینی


فازیل میرانی چەندڕۆژێکە هاوشێوەی هەوڵەکانی یەکێتی و گۆڕان کەلەدوای ڕێکەوتنی هەردولاو بەهەماهەنگی سەردانی لایەنە سیاسیەکانیان دەکرد بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی و پێکەوەکارکردن " 12.12 لە مێدیاکانەوە وەك نوێنەری پارتی دەرکەوتو وتی نــە ئێمە مەرجمان هەیە نــە یەکێتی و گۆڕان "" جا یەکێتی بەلایەك! ؟

بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لەم مەرجانەی لای خوارەوەی زیاتر هەیە چونکە تائەم ساتەوەختە گۆڕان هیچ هەڵەیەکی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجام نەداوە، هەمیشە راستگۆیانە لەبەرەی گەلدا هەنگاوی ناوەو هاوڕاو هاودەنگی خەڵکی مەدەنی بوە، تاك لایەنە پشتیوانی لەتەواوی فەرمان بەران و مامۆستایان و خەڵکی هەژار کردوە چونکە گۆڕان دروستکراوی خەڵکی باشوری هەرێمی کوردستانەو لەژێر ڕکێفی وڵاتانی جیهاندانیەو لایەنێکی جەماوەریە لە هەرێمی کوردستان .



ئاشکرایە گۆڕان جێگەی متمانەیە، لە سەرەتای کاری سیاسی و بەشداری کردنی لە حکومەتدا هیچ گەندەڵیەکی لەسەر تۆمار نەکراوەو خەڵکیش ناڕەزایی دەرنەبریوە دژ بەم بزوتنەوەیە، بەڵکو ئەوە پارتیە زۆرینەی هاونیشتمانیان و نوسەرو لایەنەکان رەخنەی لێ دەگرن و خۆپیشاندان ئەنجام ئەدەن.



سەرۆکی شەرعی پەرلەمانی هەرێم د.یوسف، لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابوردوەوە لەلایەن دەسەڵاتی سەربەخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بەنایاسایی رێگیری لێکرا. سەرۆکی پەرلەمان ژیرانە گەڕایەوە شاری سلێمانی و هەمان رۆژ بە فەرمانی سەرکردایەتی و نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆکی هەمیشەیی حکومەتی هەرێم! وەزیرەکانی گۆڕانی ناردەوە ماڵەوە. ئەمەی پارتی و سەرۆکی حکومەت ئەنجامیدا هەڵەیەکی ستراتیژی بو لەمێژوی نەك هەرێمی کوردستاندا، بەڵکو لە جیهاندا لە ئایندەشدا دەبێت باجەکەی بدات.

مەرج و داواکاری گۆڕان بەلایەنی کەمەوە "

1/ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا هەڵبژاردنەکانی داهاتو لای گۆڕان بێت و سەرۆکی پەرلەمان دکتۆر یوسف هاوشێوەی دەسەڵاتی پێش 12ی ئۆکتۆبەر لەتەلاری پەرلەمان دەستبەکاربێت و بەپڕۆژەکانیدا بچێتەوە.



2/ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتابکرێت و پەرلەمان ئەرکەکانی راپەڕێنێت تا هەڵبژاردنەکانی داهاتو، ئەم پرسە هۆکاری سەرەکی کێشەکانەو دەبێت یەکلابکرێتەوە، هەروەکو رۆژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٥ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارکردنەی چوار پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرد دەبێت لەوێوە ئەم بابەتە زیندوبکرێتەوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کاربکات بۆ هەموارکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی کەمبکرێتەوە، بەو یاسایە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم نەبێ کە ئێستا کاری پێ دەکرێت.



3/ دەسەلاتی حیزبی لەحکومەتدا نەمێنێت و حکومەت و پەرلەمان سەروەربێت گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی رەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەمەبەستی گەندەڵی هەژماردەکرێ کە بۆتە هۆکاری قەیرانی دارایی.



4/ وەزیرەکانی گۆڕان بە هەمان بەردەوامی داکۆکی لەسەر سامانی گشتی و بنەبڕکردنی گەندەڵی بکەن و بوێرانە تاخۆیان لە دڵەڕاوکێی خەڵك یەکلابکەنەوەو هاوشێوەی رۆژانی بەر لە ١٢ی ئۆکتۆبەر تێبکۆشن، و لێپرسینەوەی تەواو بکرێت بەتایبەت خەرج کردنی پارە لە غیابیاندا.



5/ دوابەدوای گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، ئامادە سازی بکرێت لەلایەن پەرلەمانەوە بەزۆرینەی دەنگ دادگایەکی نیشتیمانی دابمەزرێت بۆ لێپرسینەوەی تاوانی گشتی و گەندەڵی و ئەکتیڤ کردنەوەی سەرجەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم پرۆسەیە، لەناو پەرلەماندا هەڵبژاردن بکرێت دادوەری راستەقینە هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی دادگای گشتی لە هەرێمی کوردستاندا بونی هەبێت .



6/ وەزیری دارایی هەرێم راستەوخۆ سەردانی ئیبراهیم خەلیل بکات و تەواوی داهاتی ئەو دەروازەیە لەژێر چاودێری لیژنەی دارایدا بێت و لەدەستی حیزبدا نەبێت کە بڕی داهاتی رۆژانەی پتر لە یەك ملیۆن دۆلارە" وە لێپرسینەوەی تەواو بکرێ لە داهاتی نەوت و هەمو ئەو هاوکاریانەی لەلایەن وڵاتانی جیهان هاوکاری باشوردراوە بەناوی پێشمەرگەوە



7/ خۆسازدان و ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٧ نەخشەڕێگای بۆ بکرێت و لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.



8/ قسەکردن لەسەر سەجەم ئەوژمارانەی سۆران عومەرو عەلی حەمەساڵح لەمێدیاکانەوە ڕونکراوەیانداوەو بەردەوام وتویانە زانیاری زیاتریان لەبەردەستدا " تا هاوڵاتیان دڵنیابن لە ڕاستیەکان و داهاتی گشتی سەرجەم نهێنیەکانی داهات ئاشکرابکرێت



فەرەیدون کونجرینی


14/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر