هەوڵـــــــــی تورکیاو دەسگیرکردنی ساڵح موسلیم

فەرەیدون کونجرینی
مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندوە، ساڵح موسلیم بچێتە هەر وڵاتێکی دیکە لەدوای دەبن،  ئەمە جەگە لە توڕەکردن و تۆقاندن شتێکی دی نیە ، ئەوان دەسگیرکردنی ئۆجالانــ یان کردوە بە دەلیلێک" لایان وایە   بەوخەیاڵە سیاسیە شکستهێندراوە هەموشتێك کۆتاهی دێت،  پلانوپڕۆگرامی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی 1997 لە وڵاتی سوریا  دژی دەسگیرکردنی  چەند چالاکێک لێدوانیدا  باسی لە پلتفۆرمی خۆدەربازکردن و ئامانج لەخەباتی کوردی کردوە" وتویەتی نەخشەڕێگایەکی باشمان هەیە بۆ دوای تیرۆرکردن یان دەسگیرکردنی من و هاورێکانم ، پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێتە درەختێکی مەزن و بەرفراوانتر لە ئێستا ڕەگ لە ناخی کوردستان چەقێندراوەو دەیان پەل دەهاویژێتە هەمو پارچەکانی تری کوردستان ، هەر لە نەخشە ڕێگاکەدا هاتوە کە بڵاوە پێکردنی کورد بە ئەوروپادا هەمان بەرخودان و شۆڕشی ئێرەیە. لە دوای  دەسگیرکردنی ئەبدولا ئۆجالان و کۆمەڵکێك پاگەندە  ڕێکخرا ،   ئەنجومەنی پارتی کرێکارانی کوردستان هەستان بە ئەنجامدانی  نەخشەڕێگاکە  توانیویەتی کاری خۆی بکات و بۆتە بەربەست لە بچوکردنەوەی خەبات و شۆڕشی کورد لە باکورو خۆرئاوای کوردستان.....

دەسگیرکردنی ساڵح موسلیم بە درانی ڕەشوەو بەرتیل لە وڵاتی چیک تواندرا شکست پێبهێندرێ کە پتر لە حــەوت ملیۆن ئۆرۆ   و  90 ملیۆن دۆلار بۆ گواستنەوەو ئەنجامدانی کارە ڕەشو نهێنیەکە  بە ئامادە کردنی فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکە خانەی پراگ بۆ ئەنقەرە بگوازرێتەوە ، بەڵام هەوڵەکانی تورکیا شکستی هێنا ئەویش لە گەڵ دەسگیرکردنی ساڵح موسلیم دا ، تاڤگەر بەدواداچونی وردوخێراکرا کە ئەم فەرمانە نەلە دادگاوە یان لە هیچ کام لە وەزارەتی ناوخۆو دامودەزگاکانی حکومەتی چیک فەرمان نەکراوە بۆ دەسگیرکردنی بەڵکو سیخوڕانی پۆلیسی هەردو وڵات هەستاون بە ئامادەسازی و ویستیانبو هەمان شانۆی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن بە برێك پارەی خەیاڵی. هەڵبەت لە پۆلیسی ئەنتەرپول ناوی ساڵح موسلیم بەجۆرێ دراوە کە هاولاتیەکی یاخی تورکیە ، بەپێی سزای نیشتمانی لەهەر جێیەک دەسگیرکرا بگواسرێتەوە وڵاتی تورکیا.

هەوڵــی تورکیاو دەسگیرکردنی ساڵح موسلیم ،  بەپێی بەدواداچونەکان خیانەتی ناوەکی  سیخوڕی کوردی تێدایە" هەروەك چۆن لە خیانەتی شەنگال و  دروستکردنی خەندەق  لە لنێوان خۆرئاواو باشوردا ئەنجامدرا ، تیرۆرکردنی مەشعەد تەمۆ لە قامیشلۆ + ڕێگیری لە ساڵح موسلیم + بەربەستکردن لە کۆنگرەی نەتەوەیی + دوابەدوای سەردانی دەمیرتاش بۆ باشوری کوردستان و دەسگیرکردنی + نەهێشتنی پەیوەندی ئیمراڵی + پلانی جەنگی ئەفرین و دەسگیرکردنی ساڵح موسلیم ، سەرکردایەتی کورد بەئاگایە ئیدی  بە شداریکردنبێت لە پلانەکان !؟ یان بەئاگابێت و بێدەنگی لێ کردبێت !؟   خەندەق و  رێـــگیریەکان لە ناخماندایەو ئازارێکە بەردەوام وەك دروشمەکان دەیڵێینەوە ، ئەوانەی لە سەرەتای ئازادکردنی ڕۆژئاوادا بەفەرمانی دەوڵەتی تورک خەندەقیان لێداو دژایەتی خۆرئاوایان  دەکردو سنوریان زیاتر جوداکردەوە هەمان ئەوانەی شەنگالیان فرۆشت لە پێناو کوڕو برازادا  "  ئەوانەی گروپێکی سیخوڕیان دامەزراندوە لە خۆرئاوای کوردستان  "  بەچاوێك دەڕوانن لە خەبات و تێکۆشانی  نیشتمانی و نەتەوەیی کوردە ڕاستەقینەکان ئەوانەی خۆنەویستن ! ، پێچەوانەی   دەسەلاتی دیکتاتۆرین،    ئەوانەی دەیان ڕۆژنامەنوس و نوسەرو دەنگی ئازادیان لە باشور  کپکرد " ویستیان بوو بیرمەندێکی لێهاتوی باشور تیرۆربکەن ئەوان پلانیان دابوە تورکیا تا پەیوەندیەکانی ئەبدوڵا ئۆجالان نەهێلدرێت لەگەڵ دەمیرتاش و هەمو نهێنی و ئامانجەکانی دەمیرتاشیان دابوە دەوڵەت و میتی تورک ئەوانە بەردەوام لە خیانەتدان و هیچ هیوایەکمان پێیان نیە ، ئەوەی غەمی نیشتمانی هەڵگرتبوو بە ئێستاشەوە کەسایەتی وەک عەبدوڵا ئۆجالان نەوشیروان مستەفا  چەند کەسایەتیەکی تری بیرمەندو ڕۆشنبیرن کەبەهۆی حیزب بازرگانیەوە وەلا دراون  بیرۆکەو  نەخشەڕێگاکانیان کارپێێناکەن.

مرۆڤی ڕاستەقینە لە پێناو نیشتماندا ڕوکاری شەرمی نیە و مرۆڤایەتی خۆی بە مەردی نیشان دەدات
ساڵح موسلیم کەسایەتیەکی   نیشتمانی  کوردیە، بەردەوامــ    توانیویەتی بە ڕاستیەکی پڕلە وەڵام باس لە ڕێگیرانی بکات،  بێ جیاوازی لەگەڵ دوژمانی سەرەکی کورد  " کوردستان هەر کوردستانە دڵسۆزو ڕاستەقینەیەکی ڕۆحی وەك ساڵح، دەبێت بە خەڵکی باشورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بناسرێت  گرنگی بدرێت بەوانەی خەبانی نیشتمانی و نەتەوەیان بە دڵسۆزانە ئەنجامداوە  ، ئەوانەی خیانەتی نیشتمانیان ئەنجامداوە سزابدرێن و ئاشکرایکەن بۆ نەوەی نوێ " لە یەکەم سەرو بەندی کۆبونەوەی کۆنگرەی نیشتمانی کورد باسی ڕێگیریەکەی ساڵح موسلیم دەبێت سەرچاوەی هەموو دیدو تێڕوانینێك بێت تا پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی جارێکیتر سوکایەتی بە سەرکردەی کورد نەکەن لە هەر جێیەکەوە بونیان هەبێت بۆ بەرژەوەندی پەیوەندیە ستراتیژەکانیان کە لەگەڵ دوژمنانی نیشتماندا هەیانە، دوای شۆڕشی ئەیلول شەڕی دەستەو یەخەی هەشتاکان و شەڕی ناوخۆی هەرێمی کورددستان و مقۆمقۆکانی لەسەر بەهەدەر بردنی سەروەتو سامنی هەرێمی کوردستان لەنێوان دەسەڵاتداران و بەرپرسەکانیان هەمووی بەخیانەتی نیشتمانی هەرژماردەکرێن تا دەگاتە ڕێگیری لە کەسایەتی و سەرکردە تێکۆشەرەکانی نیشتیمانمان کە خۆیان ماڵومنداڵیان کردووە بە فیدای نیشتمان .

کاتێك کۆنگرەی نیشتمانی دەبەسترێت بەنوێنەرایەتی  ئەوانەی خۆبەخش و خۆنەویست کاریان کردوە ئەنجامدرێت تا سەرنجامی  پێشنیازەکان ئامانج  لە پێگەی دادگای نیشتمانی  دیاری بکرێ ، دەبێت هەوڵەکان چر بکرێنەوە " ئەو دادگایە بڕیارو باس و ئایندەی خیانەتکارانی نیشتمان بناسێنێت بە گەلی کورد . جا لە هەرپارچەیەکی کوردستان خیانەت کرابێت دژ بە گەل و نیشتمان   بکەران و پاڵپشتان  بە سزای نیشتمانی خۆیان بگەن .

 گەلی کورد بەردەوام لە هەوڵی خۆدەربازکردندابوە لە داگیرکاران زۆرجار سەرکەوتوانە ڕێیان کردوەو هیواکان بەرلەبەئەنجامی بەهۆی گەلەکۆمێکی ناوەکی و دەرەکی شکستی هێناوە ، بەڵام نەتواندراوە لە نەتەوەو خاکی کەمبێتەوە، بە دەسگیرکردن و زیاتر ستەمکاری داگیرکاران و پلانی نێو دەولەتی گەلی کورد شکست ناهێنێت ، هەردەگەین بە هیواکانمان و سنورە دەسکردەکان دەڕوخێنین "   سەرۆکی پێشوی کاریگەرترین پارتی کوردی لە باکورو ڕۆژئاوای کوردستان پــەیـەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتی) و دیبلۆماتکارو سیاسەتمەداری کوردی هۆشیار سەرکردەیەکی دڵسۆزو راستگۆ خاکی بەجۆرێك هەمیشە لەناو خەڵکدایەو گرنگی بە نوسین و ڕەخنەکان دەدات ، پێی باشە سەرکردەکان سود لە نوسەران وەرگرن و ڕەخنەکانیان بەهەند وەرگیرێ  ئەمە  نمونەی سەرکردەی ڕاستەقینەیە کە گرنگی دەدات بە توێژەران .

لە پێگەی تایبەتی  نوسراوە " ساڵح موسلم ، لەدایکبوی گوندی شێرانە سەر بە کۆبانێ
لە کۆبانێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووەو دواتر لە بەر چەند ھۆکار، لە شاری دیمەشق و لە ئامادەیی الکواکبی لە حەلەب خوێندنی دواناوەندی ساڵی ١٩٦٩ لە بەشی زانستی بە کۆتاھێناوە . بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە ئەستەنبۆل لە زانکۆی تەکنیکی کۆلیژی ئەندازیاری کیمیا دەخوێنێ و ساڵی ١٩٧٧ تەواوی دەکات و لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. پاش گەڕانەوەی دەچێتە وڵاتی سعوودیەو دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمین سەر بە وەزارەتی نەوتی سعودیە ، ھەر لەوێ لە رێگەی چەند کوردێکەوە دەبێتە ئەندام لە پارتی کرێکارانی کوردستان. دوایی ساڵی ١٩٩٠ دەگەڕێتەوە کۆبانی و کاری ئاسایی خۆی دەکات وەک ئەندازیارێکی کیمیاوی بێ ئەوەی لە کاری حزبی و سیاسی داببڕێت
پاشان بوو بە ئەندام لە مەکتەب سیاسی پارتی جڤاتی نیشتمانی دیموکراتی (التجمع الوگنی الدیموقراگی) کە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە. پاشان بۆ برەودان بە خەباتی ھاوچەرخی کوردایەتی لە رۆژئاوا پارتی پەیەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتی) ساڵی ٢٠٠٣ دامەزرا و سالح تێیدابوو بە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردن. لەوساوە زۆرجار لەلایەن دەزگاکانی موخابەراتی سوریاوە راونراوە وگیراوە. لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی چوارەمی پەیەدە کرا بە سەرۆکی حیزب و لە کۆتایی ساڵی 2017 ئەرکی سەرۆکایەتی لەو حیزبە کۆتایی هات. لە شەڕی ئازادکردنی رۆژئاوا، شەرڤانی کوری ساڵح موسلیم ساڵی ٢٠١٣ گیانی لەدەستدا و بوە قوربانی خاکی پیرۆزی کوردستان.


04/03/2018