رۆژانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وێنه و هه‌واڵی شه‌هیدبونی رۆڵه‌كانیان، روگیری روداوی روخساره دزێوه‌كانی دێوه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵی كورده‌وارییه ده‌بن، روگیری هه‌واڵی ئه‌و ته‌نكه‌ره نه‌وتانه‌ی نێوانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ئه‌بن، كه وه‌ك ئه‌وه‌ی جاویان نابێته‌وه له نێوانی تكریت و كه‌ركوك، موسڵ و هه‌ولێردا، له جه‌وله‌ی مه‌كۆكیدان، یان نوچه‌ی چاوجوانێكی ماڵباتێكی سیاسی به چه‌رده‌یه‌ك ده‌فته‌ری دۆلاره‌وه، یانژی به پسوڵه‌ی خه‌رجی و موچه‌ی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی حاكمی شه‌ده‌لاره‌وه، یان ده‌فته‌ری دۆكیۆمێنتێكی عه‌لی ، یان خه‌به‌ری حكومه‌تی ساجی عه‌لی.
خه‌ڵكی ئێمه كه شانی خستوه‌ته ژێر باری گلاو و روخاوی ئه‌زمونی شكستخواردوی حكومدارێتی ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه نیه روی هه‌مو ئه‌وانه سپی بكاته‌وه كه رزقی زه‌مین و ژێر زه‌مین و سه‌ر زه‌مینی ئه‌م هه‌رێمه‌یان بریوه، بێده‌نگی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه نیه ته‌وره‌كانی قه‌ڵه‌م، زمان بخه‌نه كلیله، یان وا بزانن هاواری ناخی كۆمه‌ڵی كورده‌وارییان بۆ هه‌تا هه‌تایه كپ كردوه، نه‌خێر ، چاوی ته‌ماشا و روانینی میلله‌ته‌كه‌مان شاڵی شانی شاكانی ئه‌وان هه‌ر ئه‌بینێ، ئه‌وانه‌ی له ده‌رباری رۆخی لێخنی ده‌ریای گه‌نده‌ڵیدا، سترانی راوچیه‌كی سه‌ركه‌وتو بۆ ئاغاكانیان ده‌چرن، شه‌قژه‌ن نه‌م بوقژه‌ن بن، ده‌بیسترێن و ده‌بینرێن و ده‌ناسرێن.
له وڵاتانی خاوه‌ن كیان و سه‌قامگیر و سه‌ربه‌خۆدا، هه‌ڵپژان وتێكرژان و په‌لاماری نێوان كه‌سایه‌تی و كوتله سیاسیه پارله‌مانیه‌كان، ئاسایی و روده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له پارله‌مانی كوردستاندا رویدا، له ژێر ئاڵای كوردستانی نه‌زیفی خوێندا، ئه‌و ئاشتیه تێك ده‌دا كه ستونه‌كه‌ی به نه‌زیفی كاسه‌ی حاڵ و ماڵی خه‌ڵك راگیراوه. ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك، فیكر و ره‌نگی خه‌ڵك تیرۆر و ئیرهاب ده‌كات، هیچی كه‌متر نیه له‌و تیرۆره جه‌سته‌ییه‌ی كه دوژمنه‌كانمان رۆژانه پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
له پارله‌مانێكدا، كه ئه‌ركی قورس و گرانی قۆناغه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه، به‌رنامه و كاری چاره‌نوسسازی له پێشدایه، به ئومێده‌وه چاوه‌روان ده‌كرێت پرسه گرنگه‌كانی شه‌فافیه‌تی داهاتی نه‌وت، پرسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و جیاكردنه‌وه و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و له هه‌موی گرنگتر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی ناوچه‌دابراوه‌كانی خاكی نیشتمان له ئه‌ستۆ بگرێت و یه‌كلا بكاته‌وه، له‌و پاله‌مانه‌دا شێواندنی كه‌شی ئازادی راده‌ربرین كه ده‌نگی خه‌ڵكه، جگه له ئیرهابی عه‌قڵ و ده‌نگ و ره‌نگ و دواخستنی ئه‌و هه‌نگاوانه هیچی تر نیه...