ساڵانێكه و پارتی و یه‌كێتی، به یاسا و بڕیاری حزبی و حكومی، به‌جیاو پێكه‌وه، ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌یان له‌بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، پڕكردوه.
له‌سه‌ر وه‌ختی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌وه تائێستا، حزب و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و دۆست و دڵسۆزانی كورد، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له‌دراوسێوه بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، به‌رده‌وام فشاریان خستوه‌ته سه‌ر پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ڕێكخسته‌نه‌وه‌یان له چواچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشسمه‌رگه‌دا، پشتیوانیی خۆشیان له ته‌مویل و ته‌جهیز و ته‌سلیح و ته‌دریب بۆ پرۆسه‌ی به‌نیزامیكردنی ئه‌و هێزه ده‌ربڕیوه، له‌مه‌ترسییه‌كانی هێزی "حزب و خێڵ"یش بۆسه‌ر ئاینده‌ی گه‌لی كوردستان ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه.
فشاری ڕای گشتبی كوردستان و حزب و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش له‌ناوخۆدا، به‌و مه‌به‌سته زۆریان كرد و زۆریان وت تا دواجار له حكومه‌تی بنكه‌فراواندا، وه‌ك به‌شێك له ڕێكه‌وتنی سیاسی و به‌رنامه‌ی حكومداریه‌تی چوار ساڵی ئاینده، به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ڕاگه‌یه‌نرا.
له‌سه‌ره‌تا و ئه‌وه‌ڵی كاری حكومه‌ته‌كه‌ش، په‌تای داعش هات و په‌لاماری سه‌دان كیلۆمه‌تری هه‌رێمی كوردستانی دا، په‌رژینی سه‌وز و ته‌یمانی زه‌ردی هێزه حزبییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ڕوت كرده‌وه، عه‌یب و عاری نه‌بینراو و نه‌بیستراوی ئه‌وانی خسته ماڵی ته‌ماشای كورده‌وارییه‌وه، هه‌موومانیان نیگه‌ران و نا ئومێد كرد. هه‌موشمان بێده‌نگ بووین و شه‌رمه‌زاری خۆمان و دنیای ده‌ره‌وه بووین.
په‌رله‌مانی كوردستان له 23ی 7ی ساڵی پاردا، بڕیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ركرد و واده‌ی شه‌ش مانگی بۆ جێبه‌جێكردنی دانا.
سه‌رۆكی هه‌رێم كه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، له 14ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی پاردا، بڕیار و ڕێنمایی نوێی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ركرد، به‌ڵام جه‌خار، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، حكومه‌ت، په‌رله‌مان و دادوه‌ری، نه‌یانتوانی بڕیاری خۆیان و خه‌ڵك و خوای ئه‌م هه‌رێمه جێبه‌جێ بكه‌ن، نه‌یانتوانیوه هێزی پێشمه‌رگه به‌یاسایی و به‌نیزامی له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ڕێك بخه‌ن.
هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا (كه هیچ كه‌س نازانێ ژماره‌كانیان گوزارشت له‌چی ده‌كه‌ن، یانزه‌ی ئازاره یان جه‌نگی عێراقی ئێرانی)، وه‌ك خۆیان له‌ناو مه‌نزومه‌ی حیزبه‌كانیاندا، ماونه‌ته‌وه.
پارتی و یه‌كێتی، بیانه‌وێ یان نا، پێبزانن یان نا، به‌رداوامی هێزه حزبییه‌كانی ئه‌وان، ئه‌و مافه ئه‌دات به گروپ و پێكهاته و حیزبه‌كانی تر و ده‌یان (حه‌شدی حه‌یده‌ر شه‌شۆ)ی تر بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆیان و قه‌وم و قیله‌یان، هێز دروست بكه‌ن. به‌ناوی پێشمه‌رگه یان هه‌ر ناوێكی تر، ده‌چنه ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی یان هه‌ر ڕیزێكی تر، ده‌ستی ئه‌م یان ئه‌وی تر ده‌گرن، له تاران و له ئه‌نقه‌ره و به‌غدا مووچه‌یان بۆدێ یان له‌وپه‌ڕی دنیا، له‌شاره‌بان و خانه‌قی سوپای به‌درن، یان له شه‌نگال حه‌شدی شه‌عبی یان هه‌ر ناوێكی تر... ئه‌گه‌ر موڵكیه‌تی هێزی چه‌كدار له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به پارتی و یه‌كێتی حه‌ڵاڵ بێ، بۆ ئه‌وانی تر حه‌رام نییه.
مه‌خابن، ئه‌م دوانه‌ی ڕێكه‌وتنی ستراتیجییه له مه‌ترسییه‌كانی ئاینده و ڕه‌نگدانه‌وه و په‌رچه‌كردار و ڕه‌فتاری جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا و بڕیار و به‌ڵێنه‌كانی خۆیان تێ ناگه‌ن، تێ ناگه‌ن و وه‌ك ده‌ڵێن: ده‌بێ تێبگه‌یه‌نرێن.
- See more at: http://knnc.net/Drejey-wtar.aspx?Articleid=3287&AuthorID=108#sthash.0xcWjUA2.dpuf