تورکیا و یەکێتی ئەوروپا .. مەرجە قوڕسەکەی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ

هیوا سه‌ید سه‌لیم
بەر لە چوونی بۆ بەشداری لە لوتکەی سەرانی پەیمانی ئەتڵەسی "ناتۆ" کە لە رۆژانی (١١-١٢)ی تەمووز لە شاری فیلینیۆسی وڵاتی لیتوانیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاندبوو:

" مەرجی ڕازیبوونی تورکیا بۆ ئەندام بوونی سوێد لە هاوپەیمانی ناتۆ بریتیە لە رێگاخۆشکردن بۆ بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا" ئەردۆگان بە نیگەرانیەوە ووتی:

" پەنجا ساڵە تورکیا لەبەردەم دەرگای یەکێتی ئەوروپایە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لەو یەکێتیە"

ئەو لێدوانەی سەرۆکی تورکیا مەرجێکی تازەیە کە بۆ ئەندامیەتی سویدی دادەنێت، چونکە ئاشکرایە کە ئەندامیەتی لە ناتۆ هیچ پەیوەندی بە ئەندامیەتی لە یەکێتی ئەوروپاوە نیە، بگرە دوو رێکخراوی جیاوازن و هەریەکەیان بۆ ئەندامیەتی پرەنسیپی تایبەت بە خۆیان هەیە.

پێش ئەوەی باس لە ئامانجەکانی ئەردۆگان لە دانانی ئەو مەرجە بۆ ئەندامیەتی سوید بکەین، بە گرنگی دەزانین باسێک لە یەکێتی ئەوروپا و مەرج و میکانیزمی وەرگرتنی ئەندامی تازە لەم یەکێتیە، وە قۆناغەکانی دانووستانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی ئەندامیەتی تورکیا لە ساڵانی رابردوو بکەین.

شایانی باسە، یەکێتی ئەوروپا، کۆمەڵەیەکی نێودەوڵەتییە و وڵاتانی ئەوروپا لەخۆدەگرێت کە لە ئێستادا بیست و هەشت وڵاتی تێدا ئەندامە، لە ساڵی ١٩٩٢ بە پێی پەیماننامەکانی "ماستریخت” دامەزراوە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە یەکگرتنی دراوەکەیان جیا دەکرێنەوە، کە...

یۆرۆیە، نەهێشتنی سنوور لە نێوانیان و هەلگرتنی کۆتوبەندی بازرگانی و بە سیاسەتی کشتوکاڵی و دەریایی یەکگرتوو دەناسرێنەوە.

یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٢ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا بەهۆی بەشداریکردنی لە بەدەستهێنانی ئاشتی و یەکسانی لە ئەوروپا.

مەرجەکانی پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا

-  دەبێت دەوڵەتی ئەندام ئەرکە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەندامێتی لە ئەستۆ بگرێت.
-        دەبێت ئامادەبێ یاساکانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات.
-  مەرجە ئەو وڵاتەی داوای ئەندامێتی دەکات بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و ئازادی و سەروەری یاسا پیشان بدات.


پێوەرەکانی کۆپنهاگن بۆ پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا

 پێوەرە سیاسییەکان:

-  دەبێت ئەو دەوڵەتە زامنی توانای بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە ڕووی سیاسییەوە، لە هەموو ئاستەکانی حکومەتددا بکات.
-        لەو ولاتەدا دەبێ مافی دامەزراندنی پارتی سیاسی بەبێ بەربەست هەبێ.
-  ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شەفافیەت و ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئازادی سەندیکاکان، ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین.
-        دەبیت دەسەڵاتی جێبەجێکردن بە یاسا بەڕێوەبچێت.
-  سەربەخۆیی دامەزراوەی دادوەری لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن. 
         -گەرەنتی مافی ژیان.
 -        دڵنیایی لە نەبوونی سزا و ئەشکەنجە.
 -         دەستەبەرکردنی ئازادی ئایینی و ئازادی بیرکردنەوە.
-          مافی دەربڕینی ناسنامەی دەوڵەت، و ئازادی پراکتیکی کولتووری.

پێوەرە ئابوورییەکان:

-        بوونی سیستەمێکی ئابووری لەسەر بنەمای سیستەمی بازاڕ.
-        ڕێکخستنی سیستەمی بانکی و دارایی بە نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی ئەوروپا.
-  چاکسازی لە دامەزراوە گشتییەکان و خزمەتگوزارییەکان بەپێی یەکێتی ئەوروپا.
-        دروستکردنی بازاڕێکی ناوخۆیی کە بەرگەی کراوەیی بگرێت.
-        بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرتیل.
-        
ستانداردە یاساییەکان:

-  بە دەرکردنی یاسا و یاسای ئەوروپا، و پەسەندکردنیان لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپاوە.

 پێوەرە جوگرافییەکان:

-   دۆسیەی قوبرس: پەیوەستبوونی دوورگەی قوبرس، کە دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا.
-  کەیسی فەرەنسی: گویانای فەرەنسی بەشێکە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور و بەشێکە لە یەکێتی ئەوروپا.
-  کەیسی دانیمارک: گرینلاند بەشێکە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە کرد، بەهۆی ملکەچبوونی بۆ دانیمارک.

جۆرەکانی ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا

 ئەندامێتی ئەسڵی:

-  ئەمە ئەو ئەندامێتیەیە کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی دامەزرێنەری یەکێتی ئەوروپاوە پێدەدرێت.
-  ئەندامبوون بە پەیوەستبوون: بریتییە لەو ئەندامێتییەی کە تەنها بۆ وڵاتانی ئەوروپا کراوە دەبێت، بەپێی مەرجەکانی پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا، بەو پێیەی ئەندامێتی تەواوەتییە.

-        ئەندامێتی بەپێی پەیوەندی:

کراوەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپی و غەیرە ئەوروپی بە هەمان شێوە، بەڵام ناتەواو یان ناتەواوە. ئەندامی ئەسڵی و ئەندامی هاوبەش مافی ئەندامێتی تەواویان هەیە، لەکاتێکدا ئەندامی هاوبەش بەهرەمەند نییە لە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی وەزیران، و دروستە ئەندامێتی هەر وڵاتێک لە... وڵاتێک کە پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە دەکات لە ئەگەری پێشێلکارییەکی گەورەی بڕگەکانی پەیڕەو، یان لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی پابەندبوونە داراییەکان.
 
تورکیا و مێژووی دانوستانەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا:
 
شایانی باسە ئەگەرچی تورکیا ولاتێکی ئاسیاییە، بەشیکی کەمی لە شاری ئەستەنبۆل دەکەوێتە سەر کیشوەری ئەوروپا، بەڵام ساڵانیکە خەونی گەورەی بریتیە لە وەرگرتنی لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ ئەم مەبەستەش سالانێکە هۆڵ وکۆشش دەکات تا ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ ئەم مەبەستەش ساڵی ١٩٨٩ بە شیوەیەکی فەرمی داخوازی ئەندامبوونی وڵاتەکەی پێشکەشی یەکێتی ئەوروپا کردووە.
-  لە ١١ دیسێمبەری ١٩٩٩ لوتکەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە هلسنکی کاندیدبوونی تورکیای بۆ ئەندامبوون لە یەکیتی ئەوروپا ئاشکرا کرد.
-   لە ١٦ دیسێمبەری ٢٠٠٤ ئەنجومەنی ئەوروپا ئاشکرای کرد کە تورکیا پێوەرەکانی دانووستانی بۆ پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا تێدایە.

 -  لە ٢٤ نۆڤێمبەری ٢٠١٤ ئەندامانی پەرلەمان لە پەرلەمانی ئەوروپا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان بڕیاری ڕاگرتنی دانووساتانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا وەرگرت، ئەویش بە هۆی نیگەرانیان لە بەرامبەر ڕەوشی مافی مرۆڤ و سەروەر نەبوونی یاسا لە تورکیا.
-   لە ٢٠ فێبرایەری ٢٠١٦ لیژنەی پیوەندار لە پەرلەمانی ئەوروپا بە فەرمی دەنگی دا لەسەر ڕاگرتنی دانوستان لەگەڵ تورکیا.

ساڵێکە تورکیا دەستی دەستی بە سوید دەکات و ئامادەنیە ڤیتۆی خۆی لەسەر بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بکێشێتەوە، بۆیە دەبینین لە دوایین کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ ئەمجارەیان تورکیا مەرجی تازە دەهێنێتە پێش بۆ هەریەک لە سوید و تەنانەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکاش.
جیگای ئاماژەیە کە تورکیا زۆر باش دەزانێت وەرگرتنی لە یەکێتی ئەوروپا کارێکی هێندە ئاسان نیە، هەر بۆیەشە بۆ خۆدزینەوە لەو فشارانەی کە لە دوایین لوتکەی ناتۆ ڕووبەڕووی بوویەوە، لەلایەک مەرجی ئەندامیەتی لە یەکێتی ئەوروپا ورووژاند و بۆ هەلگرتنی ڤیتۆی وڵاتەکەشی دژ بە سوید ئەردۆگان ووتی:

" ئەو پرسە دەبەینە پەرلەمانی تورکیا" وەک دەزانرێت پەرلەمانی تورکیا لە وەرزی پشوو دان دایە تا مانگی ئۆکتۆبەر کۆنابێتەوە، بۆیە مەرجە قورسەکەی تورکیا ئەم جارەش سویدی لە ئەندامیەتی ناتۆ بی ئومێدکرد. 

14/07/2023



وتارەکانی تری نوسەر