ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له توركیا بۆ سه‌رۆكی توركیا ئێردۆغان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به‌تایبه‌ت سێ شاری گه‌وره‌ی (ئه‌نقه‌ره، ئیسته‌نبول، ئزمیر) له ده‌ستدا، ئه‌و شكسته‌ی ئێردۆغان له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی كوردان و ئۆپۆزسیۆنی توركیا بوو، هۆكاری دیكه‌ش زۆرن، له‌وانه: سیاسه‌تی ئێردۆغان له ده‌ره‌وه و ناوخۆ و داڕوخانی ئابووری، یه‌كێك له هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه بوو، ئێردۆغان ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی دژایه‌تی كورد بوو، له توركیا و له سوریا و له كوردستان به‌گشتی، ئاگای له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ نه‌مابوو، جگه له‌وه ئێردۆغان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به راشكاوانه، به خه‌ڵكی توركیای ده‌گوت: من ته‌ده‌خولی سوریا ده‌كه‌م، هیچ دایكێكی كورد یان تورك حه‌زناكات منداڵی خۆی بكاته قوربانی ئێردۆغان، له‌به‌ر ئه‌وه دایكه‌كان له دژی ئێردۆغان ده‌نگیاندا، بۆیه له باكوری كوردستان و له توركیا ئێردۆغان شكستی خوارد.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ به كورتی و پوختی تیشك بخه‌مه سه‌ر چه‌ند شتێكی تایبه‌ت:
1.ئێردۆغان ده‌زانێت دوای ئه‌م شكسته، له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار، توشی شكستێكی گه‌وره‌تر ده‌بێت و له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خرێته‌وه.
2.له ماوه‌یه‌كی نزیكدا براده‌ره‌كانی ئێردۆغان و عبدالله گول (سه‌رۆك كۆماری پێشوو) و داود ئۆغلۆ (سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو) بوله‌ند ئارنج (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشوو) و عه‌لی بابا جان (وه‌زیری ئابووری پێشوو) ئێستا خه‌ریكی دامه‌زراندنی حیزبێكی نوێن، %30-35 په‌رله‌مانتاری ئێستای پارتی داد و گه‌شه پێدان، هه‌روه‌ها %40 ده‌نگده‌ری ئه‌و حیزبه یه‌كسه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و حیزبه نوێیه‌ی عبدالله گول.
3.ئێردۆغان ئێستا خه‌ریكی ئینقلابه له دژی هه‌ڵبژاردن، به سیناریۆی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه كوده‌تایه دژی رای خه‌ڵك، به‌م هه‌وڵه‌ش ده‌یه‌وێ سه‌رله‌نوێ ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبول و زۆر جێی تر وه‌ربگرێته‌وه، دوای ئه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێك له دژی خه‌ڵكی سبیل ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ریش هه‌یه عبدالله گول (سه‌رۆك كۆماری پێشوو)ش ده‌ست گیر بكات و زه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بدات.
به‌ڵام ئێردۆغان سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه:
أ.ئێستا ئۆپۆزسیۆنی توركیا له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبۆل تامی سه‌ركه‌وتنیان كردووه، بۆیه هه‌رگیز پاشه‌كشه له هه‌قی خۆیان ناكه‌ن.
ب. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به گشتی خه‌ڵكی كورد و خه‌ڵكی تورك رێككه‌وتن و شكستیان به ئێردۆغان هێنا و به تایبه‌ت له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبول، هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌ش خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری به خوێنی خۆی سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌پارێزێ و ئه‌م كوده‌تایه‌ی ئێردۆغان قبوڵ ناكات.
ت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئه‌مه له ئێردۆغان قبوڵ ناكه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك، پێشتر ئه‌م وڵاتانه چاوپۆشی‌یان له ئێردۆغان ده‌كرد له‌به‌ر سێ هۆكار:
هۆكاری یه‌كه‌م: مه‌سه‌له‌ی سوریا بوو، ئه‌و وڵاتانه ئێردۆغانیان بۆ رۆخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د به‌كار ده‌هێنا، جگه له‌و په‌نابه‌ره زۆره‌ی له توركیا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وروپا نه‌یده‌ویست ئه‌و په‌نابه‌رانه بێن بۆ وڵاته‌كه‌یان.
هۆكاری دووه‌م: ناتۆ به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا حه‌زی نه‌ده‌كرد ئێردۆغان بچێته باوه‌شی روسیا.
هۆكاری سێیه‌م: له‌ناوخۆی توركیا هێزێك كه شكست به ئێردۆغان بهێنێ دروست نه‌بووبوو، ئێمه ده‌زانین كورد به جیا، جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن به جیا، كه‌مالیسته‌كان به جیا، جه‌ماعه‌تی عبدالله گول به جیا، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تریش به جیا، دژی ئێردۆغان خه‌باتیان ده‌كرد، به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌ر ئێردۆغان سه‌ركه‌وتووده‌بوو، ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه، ئه‌م پێنج جه‌ماعه‌ته هه‌موو بوونه یه‌ك، له‌گه‌ڵ پاڵپشتی ده‌ره‌وه (ئه‌مریكا و ئه‌وروپا) دژی ئێردۆغان، سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆمار ده‌كه‌ن.
پ. خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی، مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گرنگ، هۆكاری راسته‌قینه: به‌رخه‌ودانی كورده به رێگای مان گرتن، كه ئێستا 12 هه‌زار كورد به‌شداره له توركیا و له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه، كه زۆر خه‌ڵكی تری بیانی به‌شدارن جگه له كورد، سه‌ره‌تای كۆتایی هێنانه به رژێمی دیكتاتۆری ئێردۆغان، سه‌ركه‌وتنی كوردیش له سوریا دژی تیرۆرستان هێزێكی تری دایه ئه‌م شۆڕشه.
د. ئێردۆغان له دژی ناتۆ كوده‌تای كرد، به كڕینی موشه‌كی S-400 له روسیا و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی سێ قۆڵی له‌گه‌ڵ ئێران و روسیا بۆ مه‌سه‌له‌ی سوریا، له كاتی خۆیدا ئه‌دنان مه‌ندرێس و دواتر تورگوت ئۆزاڵ ویستیان ببن به یاریزانێكی سه‌ربه‌خۆ و خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه له سۆڤیه‌ت و روسیا، ئه‌مه‌ش له ده‌ستووری نهێنی ناتۆدا جێی قبوڵ كردن نیه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌دنان مه‌ندرێس و تورگوت ئۆزاڵیان له‌ناو برد، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان دڵنیابێ به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا قه‌ڵه‌می به‌شار ئه‌سه‌د و ئێردۆغانی شكاندووه، هه‌ردووكیان له ناو ده‌بات، ئه‌گه‌ر فریای راكردن بۆ روسیا نه‌به‌ن، مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌مه، به‌س بۆ كات و ده‌رفه‌ت ماوه، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د و ئێردۆغان مه‌سه‌له‌ی كوردیان چاره‌سه‌ر بكردایه، كه ده‌رفه‌تیان له‌به‌ر ده‌ست هه‌بوو، ده‌یانتوانی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان رزگار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌كرد. ئێستاش ئێردۆغان خه‌ریكی كوده‌تایه‌كی تره له دژی هه‌ڵبژاردن و رای خه‌ڵك، ئه‌مه بۆ ئه‌و ده‌بێته (كوه‌یت)ی سه‌دام حوسێن. سه‌رئه‌نجام توركیا وه‌كو سوریای لێدێ، سه‌ره‌تا به خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كات و ئێردۆغان هێز دژی ئه‌و خۆپیشاندانه به‌كاردێنێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆیه‌ك خۆپیشانده‌رانیش خۆیان چه‌كدار بكه‌ن دژی ئێردۆغان.
ج. له كاتێكدا كه توركیا توشی ئه‌م كاره‌ساته ببێ، ئه‌مه‌ریكا ئاسمانی توركیا و سوریا ده‌گرێ، هێزه كوردییه‌كان له سوریا، عه‌فرین و ناوچه‌ی تر رزگار ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش به هێزێكی 300-400 هه‌زار چه‌كدار داخلی ئورفه و ماردین به‌ره‌و ئامه‌د دێن، كوردستانی توركیا ئازاد ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كوردستانی سوریا یه‌ك ده‌گرێ تا ده‌ریای سپی ده‌ڕۆن، ئیسته‌نبۆل جارێكی تر ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ یۆنان و به‌شێكی بۆ توركیا ده‌مێنێ، ئه‌م سیناریۆیه تا 2024-2025 كۆتایی دێت.
بۆ ئێمه‌ی كورد قازانجێكی گه‌وره‌یه رزگار بوون له ده‌ست دیكتاتۆر، نه‌مانی ئێردۆغان كلیلی چاره‌سه‌ره بۆ كوردستانی ئێران. له ده ساڵی داهاتوودا له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ئاسۆیه‌كی روونتر و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان سه‌ره‌تا له سوریا، دوای ئه‌وه‌ش له به‌شه‌كانی تری كوردستان.