كوردستان مەكەنه یەمەن !

عەلی زەنگەنە
له سەرەتای‌ هەشتاكان لەیەمەنی‌ باكور بوم ، نزیكی‌ روداوه  تراژیدیكانی‌ حزبی‌ دەسەڵاتدار بوم ( حزبی‌ سوشیالیستی‌ یەمەنی‌ ) كه یەكێتی‌ سوڤیت پشتگیری‌ لێدەكرد .

 بەحوكمی‌ سروشتی‌ حزبەكه كە بەهێزی‌ چەك دەسەڵاتی‌ وەرگرتبو هەروەها كاریگەری‌ خێڵەكی‌ ( قبائل ) له سەری‌ بو ، هەمیشە سەرانی‌ حزبەكه له ململانێی‌ و بەربەرەكانیدا بونە دژ بەیەك . بۆیە پێان نەكرا خزمەت بەمیللەتەكەیان بكەن و ئارامیش بە خەڵك و خۆیان ببەخشن .

لەئەنجامی‌ شه ری‌ ناوخۆو ناكۆكیان و دەست تێوەردانی‌ دەرەكیش هەموو شتێكیان لە دەستدا!!!! تێكۆشەرانی‌ شاخ و خەباتگێرانیش تە فروتون بوون ، هەندیكیان لەگەڵ علی‌ عبدالله صاڵح ڕێكەوتن و هەندێكیان بۆ هەندەران و هەندێكیشیان بە داخەوه چارەنوسیان گەیشته ئاستێك هەروەكو چەتەو ڕێگریان لێهات .

بۆیە ئەوەی‌ ئەمڕۆ لەسەر زەوی‌ كوردستان ئەگوزەرێت لەهاوشێوەی‌ یەمەن دەچێت !!! ئەمە شكستی‌ سەربازی‌ نیه ، به ڵكو ئاش بەتاڵێكی‌ سیاسی‌ دەسەڵاتدارانی‌ هەرێمی‌ كوردستان و ئەو حزبانەن كە لە دیوه خانەكەی‌ سەرۆكی‌ پارتیدا شاباشیان بۆی‌ ئەكرد .

ئەنجومەنی‌ بەناو سەركردایه تی‌ سیاسی‌ حزبەكان نەوەك خوێندنەوەیان هەر نەبوو بەرامبەر به  بارودوخی‌ ناوخۆیی‌ كوردستان و ئێران و توركیا و عیراق و دونیایش سه بارەت به (ڕیفراندۆم ) بەڵكو نابینا بوون . بۆیه ئەوان تاوانیان بەرامبەر به عیراق نەكرد بەڵكو گەورەترین تاوانیان كرد بەرامبەر به چارەنوسی‌ نەتەوەی‌ كورد .

كارتێكیاندا بەدەست دوژمنان و ناحەزانی‌ كوردەوه كه بوە هۆیی‌ لەباربردنی‌ رەنچ و خوێنی‌ شەهیدان و ئه نفالكراوەكان و قوربانیانی‌ هەڵەبجەش .

ئه وەی‌ بەپەله بكرێت :

١- سەرۆکی پارتی‌ كورسیەكەی سەرۆکایەتی  هەرێم ئازاد بكات .

٢-  حکومەت دەستلەکاربکێشنەوە و بڕۆنە ماڵەوە .

٣- ئەگەر بکرێت پەرلەمان بەپەلە بە تێکرای فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و حکومەتێکی ئینتیقالی پێکبهێنرێت.

٤-  دەست بکرێت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق  .

٥- سەرانی ئەو حزبانە کەوا بەشدار بوون لە پێکهێنانی (ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی حزبە کوردستانیەکان) دەست هەڵگرن لە سیاسەت کردن ، هەر بە تەنها لە سیاسەت فاشل نەبوون بەڵکو سەروەری خاکی کوردستان و چارەنوسی هاوڵاتیان کەوتە مەترسیەوە . 

23/10/2017



وتارەکانی تری نوسەر