24
داهێنانه‌كه‌ی (ئه‌نشتاین) كه به كوردی (بیردۆزه‌ی ڕێژه)یه و پێشتریش سه‌رنجم بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، كه ئه‌م بچۆكهیهی ڕێژهییبوونه، ته‌نانه‌ت له ڕێژهداریشدا ڕێژه‌ییه.
ئێستا ڕه‌نگه به‌هاداریی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌شدا جیاواز بێت، كه خودی (ئه‌نشتاین) به ده‌ره‌نجامه زانستییه‌كان گه‌یشتووه.
تیژڕه‌وی له‌و ده‌مه‌دا كه بیردۆزه‌كه دانراوه، له ڕووی فیزیاییه‌وه پێوه‌ر و پێوانه‌ی خۆی هه‌بووه، (پێوه‌ره فیزیاییه‌كان له پێوانه‌دا، ئێستاش وه‌ك خۆیانن) ئێستا ته‌كنۆلۆجیا و داهێنراوه‌كانی باڵیان به تیژڕهوییهك گرتووه، كه واتاداریی شێوازی ژیان ده‌گاته شوێنێك، نه‌ك به چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌راورد ناكرێت، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و بۆچوون و ڕایانه‌ی ده ساڵێك پێش ئێستا هه‌بوون، به رێژه‌یه‌ك واتاداریان هه‌بووه، ئه‌مڕۆ كه من له‌گه‌ڵ تۆدا دەدوێم، پڕ جیاوازن و له‌گه‌ڵ پێشووتردا له زۆر شت‌دا یه‌ك ناگرنه‌وه.
)هیگڵ) ئه‌و فەیلهسووفهی له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی ڕۆژگاردا ناچار ده‌بین بیخوێنینه‌وه و به تێڕامانهكانیدا بچینه‌وه، تێزی كاریگه‌ر و گرنگی داناوه و ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بین.
له‌نێو گرنگترین و بایهخدارترینیاندا ئه‌وانه‌یه، سه‌باره‌ت به مێژوو و ڕه‌هایه‌تیی ئاقڵمهندییه.
له‌مه‌وبه‌ر زۆر نووسه‌ری كورد و بیریار، له‌وانه‌ی تێزه‌كه‌ی (هیگڵ)یان به‌رچاو گرتووه، سه‌روسه‌ودای ده‌وڵه‌تداری و پێوانه‌یان بۆ به‌شداریی له مێژوودا باس كردووه. گوتوویانه "كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نییه، له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژووه."
ئه‌م قسه‌یه به پێودانگ و پێوانه هیگڵییهكه دروست و ڕاسته، به‌ڵام ڕاستییه‌كی ڕێژه‌ییه، چونكه ئێستا كارتێكه‌ری جیاواز ئارا بوون و ته‌كنۆلۆجیا جیهانی دیكەی دروست كردووه. له هه‌مبه‌ر جیهانی راسته‌قینه و شێوازی ژیانی به‌رجه‌سته‌دا، جیهانی گریمانه‌یی و شێوازی ژیانی خه‌مڵێندراو هه‌ن.
ده‌كاته چی، كاتێك ئێستا (تۆڕی ئه‌نته‌رنێت) وێنای جیهان ده‌كات و كورد به زمان و كولتوورییه‌وه له‌وێدا هه‌یه و (گوگڵ)یش، كه باڵاترین سازی پێشڤه‌چوون و پێكه‌وه‌گرێدانی جیهانه و زۆریش به‌هێند وه‌رناگرێت، زمانی كوردی له لیستی به‌كاربردنی ئه‌مێستای جیهاندا به‌هێند وه‌رگرتووه و كولتووری كوردی وه‌ك (ئه‌نگلۆساكسۆنی) و (فڕانكۆفۆنی) په‌خش ده‌كات، له‌خۆته‌وه بڵێیت "كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژووه؟"
هێندێك بیروبۆچوونی له‌مه‌وبه‌رمان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری هاتونەته ئارا، پێویستیان به پێداچوونه‌وه‌یه.
من ده‌كۆشم و ده‌كارێم له جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا بژیم، شێوه ژیانی خه‌مڵێندراو فه‌رامۆش بكه‌م و له‌نێو به‌هاداریی ئه‌م ژیانه ڕاسته‌قینه‌یه‌دا بم، كه به هه‌موو نه‌هامه‌تی و سه‌ختی و چهرهمهسهرییهكانیهوه لام به‌چێژ و بایه‌خداره، چونكه ڕاست و سروشتییه و گریمانه‌یی نییه.
ئێستا كه به‌ندوباوی ته‌كنۆلۆژیا سه‌ردار بووه، ده‌خوازرێت ئه‌و ڕێژهییبوونه وه‌لا بنرێت. له كۆمه‌ڵگاكانی هاوشێوه‌ی ئێمه‌شدا، كه هێشتا گفتوگۆی سه‌یر و سه‌مه‌ره هه‌یه، نه بیردۆزه زانستییه‌كان و نه هیچیش سه‌باره‌ت گفتوگۆ زانستییه‌كانی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر ده‌ره‌نجامی نوێ‌دا ئه‌رزشیان په‌یدا نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی پڕ له جیاوازییشه، نه‌بووەته بابه‌ت بۆ گفتوگۆ.
با زۆر نائومێدیش نه‌بین، زۆر له كێشه‌كان، به‌وانه‌ی سه‌باره‌ت هزر و بیركردنهوهوهن، به ناكامیی ئێمه نییه و كێشه‌ی خۆماڵی نین و ڕه‌هه‌ندی جیهانییان هه‌یه.
ئێستا به هاوتای بیردۆزه‌كانی ده‌یه‌كانی له‌مه‌وبه‌ر، بیردۆزه‌ی دیكە كارا بوون (لێكه‌وته‌كانی باڵه‌فڕه‌ی په‌پووله) و لێكه‌وته‌ی (تۆپه‌ڵه به‌فر) له‌گه‌ڵ (كارتێكه‌ری فه‌وزا)دا شتی دیكەیان پێی ده‌خوێندرێته‌وه.
(سلاڤۆی ژیژاك) فه‌یله‌سووفه پڕ سه‌مه‌ره‌كه، كتێبێكی نوێی داناوه به ناوی (فه‌لسه‌فه‌ی فه‌وزا)، زۆر نییه كراوه به عه‌ره‌بی، باس له به‌هایه‌كی هاوشێوه ده‌كات و پرسیارهكهیشی ئه‌وه‌یه، وه‌ك چۆن له كایه‌ی جیاجیای زانستیدا (فه‌وزا) بووەته پێوه‌ر و پێوانه، هه‌مان ئه‌م فه‌زایه ده‌بێته سه‌ره‌تاگه بۆ ڕزگاربوونی كۆمه‌ڵگای مرۆیی؟
ژیژاك ئێستا زۆر به‌ده‌نگ و نامێیه و ئه‌مه‌ش پسوولەی ئه‌وه‌ی پێنادات كه پێشه‌نگ بێت، پرسیارێكیش ده‌ورووژێنێت، كه له‌مه‌وبه‌ر له زۆر كایه‌ی زانستیدا و وروژێندراوه و به‌كار هاتووه و ده‌ره‌نجامه‌كانی باس كراون.
لێ كاتێك من به‌دوای به‌راوردكارییه‌كانی كایه‌ی زانستیدا ده‌چم، نا‌ئومێد ده‌بم وه‌ك ئه‌و چاره بدۆزمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ناوی ئه‌م سەرلێشێوان و بێسه‌روبه‌رییه‌دا ئومێد ببینم به‌وه‌ی كار به ئاڕاسته‌ی چاكدا بچێت، ڕه‌شبینم.
سلاڤوای ژیژاك، كه گوایا له هه‌موویان چهپڕهوتره و جارجاریش په‌ڕگیر ده‌بێت و فووی پێدا ده‌كات و كۆمۆنیستانه له چاره‌ی كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێت، له‌گه‌ڵ ده فەیلهسووفی به‌نامێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ناتوانێت له‌ژێر باری ئه‌وه ده‌رچێت كه دێوی بهجیهانگیركردنی بازاڕ سه‌پاندوویه‌تی. نه ئه‌و، نه فه‌یله‌سووفه‌كانی دیكەیش ناتوانن به باڵای ئه‌وه‌دا هه‌ڵنه‌ده‌ن، كه چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی مرۆڤایه‌تی له به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانیی (ناتۆ)دایه!
كێشه‌كه له‌وه‌دایه، كاتێك ئومێدێك له خۆرئاواوه دێت، په‌ڕگیریی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بینیت و كه‌سانی وه‌ك (ژیژاك) و (هابرماس)یش، كه خه‌ڵكانێك پچۆكهی ئومێدیان پێوه ناون، له "لایه‌نگرانی پادشایه‌كان پادشاترن"
له هێندێك له دڵی خۆرئاواوه نموونه‌ی جوانمان به‌ده‌ست كه‌وتووه، كه دژایه‌تیی ئه‌م سه‌رشێتییه‌ی نموونه‌ی پێشڤه‌چوون ده‌بنه‌وه و نموونه بۆ مرۆڤ و سروشت و گه‌ردوون ده‌هێننه‌وه و زانینی گرنگیش ده‌بینن، كه خانه‌گومانیی ده‌خه‌نه سه‌ر ڕه‌هایی (زانینی زانستی) و بێ ئه‌وه‌ی ڕاشییبگهیەنن، دژی فاشیزمی ئه‌قڵانیی مرۆڤبوون ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا له‌شكرێك له نهریتهوان له بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووف و چالاكوان و ناوداری میدیا و سۆشیال میدیا، ڕیسه‌كه دەكەنەوە به خوری!
سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن ڕۆژبه‌ڕۆژ ته‌نگه‌به‌ر و ته‌سك ده‌بێته‌وه، كایه و مه‌یدانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و خۆته‌فره‌دان و ساختهكارییش به‌رین و به‌رفراوان ده‌بێت.
ئا لێره‌وەیە، كه ده‌رمان و حیكمه‌ت به‌ها په‌یدا ده‌كەن، كاتێك ڕۆژگار هه‌مووی دهردودووه. ده‌بێت به پیتی درشت بنووسم "ئه‌گه‌ر سه‌راپای دنیا پڕ له تاریكی نه‌بێت، چرای به‌های چییه؟"
شێوازی ژیانێكی جیاواز بۆیه بایه‌خی هه‌یه، چونكه ژیان بووەته یه‌ك شێوازی میكانیكیی پڕوپووچ، كه نرخ و به‌های بریتییە له مه‌رگ!