سێ خواست سێ بۆچوون سێ ڕوانینی جیا

رەشاد گەلآڵی
من وكورسیەكەم هاوشان لەگەڵ خواستی گەل - پێك دێت لە سێ خواست - سێ بۆچوون - سێ ڕوانینی جیا لەنێو یەك ژوورو فەرمانگەدا كۆمان دەكاتەوە ، هەریەكەو نێوان ڕوانین و بیركردنەوەكانمان نێوانی ئەرزو ئاسمانە ، جیاوازیەكان زۆرن بەڵام بەشێنەیی هەست بەبوونی ململانییەك دەكرێت لەنێوان هەرسێ ئاڕاستەی بیركردنەوەمان لەژیانی ڕۆژانەماندا.

یەكەم ڕوانین: بەندەیە دەیەوێت لەڕێگەی كورسیەكەمەوە دەسەبەری ویستی دەرونێكی نەخۆش دەسەبەربکەم یاخود بەدی بهێنم لەهەرڕێگەیەكەوە بێت مێژوو ، ئێستا ، داهاتوو، گەل ، نیشتمان هیچ نرخ وبەهاێكی نەبێت ، كەسایەتی ڕەوشت بەرزی پێگە لەنێو كۆمەڵگا لەبەرامبەر زیادبوونی داهات لەهەرڕووێكەوە دەسەبەر بكرێت ئارامی زیاتر بەدەرونی منی نەخۆش دەبەخشێت.

دووەم ڕوانین: ویستی كورسیەكەمە وێڵ و سەوداسەرەوعەوداڵی كەسێكی دڵسۆزە بۆ پارێزگاریكردن لەشكۆی گەل ، نیشتمان ، ئازادی و مافەدەستوریەكان ، دوور كەوتنەوەیە لەبەهەدەردان وهەڕاج كردنی سامانی گشتی و ناشیرنكرنی سستمی حكومڕانیەتە ، ئەوئاڕاستەیە جیاواز لەئاڕاستەی یەكەم خوازیارە كەسی شیاو لەشوێنی شیاودابنرێت بەواتایەكی تر كەسێكی شیاوبێت بۆ ئەوەی كورسیەكە بەكاربهێنێت بەئاڕاستەی بەدیهێنانی ئاشەوایی خۆشگوزەرانی و ڕێگری بكات لەخواستە نەزۆكەكان كەپیشەیان گەندەڵی و ناشیرن كردنی گەل و نیشتمان و بەها جوانەكانە.

سێهەم ڕوانین: ویستی شەقام و سەرجەم چین و توێژەكانەكەخۆی لە ویستی گەل وكۆی فەرمانبەرانی هەرێم دەبینێتەوە جیاواز لەڕوانینی بەرپرس زووتر هەست بەئازار دەكات لەدوو ڕووەوە یەكەمیان ئازاری گەل و نیسشمانەو دووەم ، ئازاری جەستەولایەنی دەروونیە ئەم ئازارە سات دوای سات بەرەو پێش دەچێت و لەشوێن خۆی ناوەستێ و زیانبەخش دەبێت چونكە ڕوانین وبینینی تاڵان وداگیركارییە لەسەرسێ ئاست.

ئاستی یەکەم 
١- دوێنێ قوربانی دان و خوێن بەخشین بووئاوێنەكان ئەووێنە نەخوازراوانەیان بۆشەقام نەدواگواستەوە گرفت كێشە شەروسەنگەرلێكگرتن لەشاخەكان وەك ئێستا نەدەبینران.

ئاستی دووهەم 
٢-ئیمڕۆ دوای ٢٥ساڵ لەگواستنەوەی سەنگەر لەشاخەوە بۆنێوشارو دەستپێكردنی خەباتی مەدەنی لەدوورەوە دەبینرێت بەهەمان ئاڕاستەو ڕوانین بەبێ بوونی گۆڕانكاری و لەبەرچاوگرتنی هەستیاری قۆناغەكە بەتایبەتی لەسەرئاستەكانی بیركردنەوەو بەڕێوە بردن وحكومەتداری گرفت و ئاستەنگەكان سات دوای سات بەرۆكی پڕۆسەی سیاسی دەگرێت و ڕۆژدوای ڕۆژ حكومەت لەكابینەیەكی خزمەتگوزارەوە دەگوازێتەوە بۆ حكومەت و كابینەیەكی بێزلێكراوو ڕێزلێ نەگیراو ئەوئاڕاستەیە پێگەو ڕاستگۆیی حكومەت دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەوە 

ئاستی سێهەم 
٣-داهاتووی گەلان لەسەربناغەی ڕاستگۆیی و بەدامەزراوەكردن و شەفاف بوون لەسەركۆی جومگەهەستیارەكان و دادپەروەریەكی ڕاستەقینە بینا دەكرێت ، ویستی گەل لەپاراستنی دەسەڵاتێكی دادپەروەرانەیە بەمەرجێك كورسی بخرێتە خزمەت گەشەكردن وسەقامگیری ئاسایش و بەدی هێنانی خۆشگوزەرانی بۆگەلەكەمان پێجەوانەی ئەم هەنگاوە ئاماژەكان دەرخەری ئەوڕاستیەن خۆشەویستی كورسی شوێنگرەوەی خۆشەویستی گەل و نیشتمانەو پشت كردنە لەبەها جوانەكان و كۆكردنەوەی داهاتە لەپەنا كورسی و ناوی پیرۆزی كوردایەتی وشۆڕش و پێشمەرگە ،

لەكۆتا دەڵێم كورسی - بەرپرس- دادپەروەری - سێ وشەی جوانن وسەنگ و بەهای خۆیان هەیە لەنێو ڕێزمان و نوسینی پیتەكانی ئەلف و بێی كوردیدا ، مرۆڤی ژیرو هۆشمەند ئەوكەس و بەرپرسەیە بەڵێنەكانی خۆی لەكاروكردارو لەژیانی ڕۆژانەیدا بەرامبەر بەخوداو گەل و نیشتمان بەڕاستگۆیی ومسداقیتەوە بگەیەنێتەسەرودەستەبەری متمانەو باوەڕی سەرجەم چین وتوێژەكانی گەلەكەمان بكات پێچەوانەی ئەمە بە بەر پرسێكی دزو گەندەڵ و زەوتكردنی كورسی دەسەڵات ناوزەد دەكرێت ئەوسا مێژوو- خەبات - شۆڕش - وشەی پیرۆزی پێشمەرگە دادی هیچ كەس و بەرپرسێك نادا ؟؟


14/06/2019



وتارەکانی تری نوسەر