کۆبونەوە شەرم نیە، کۆبونەوەی بێ بەرنامە شەرمە

قەڵەم
کۆبونەوەی باڵای سەرۆکی ھەرێم و پارتە سیاسیەکان لە بواری واقیعیەتی سیاسی ھەرێم کارێکی خراپ نیەو چ بۆ سەرۆکی ھەرێم چ بۆ بەژدار بوانی کۆبونەوە چونکە ھەم ھەمو شت لە ھەرێم لای حیزبەکانە ھەم حیزبەکانیش بێ ھەلوێستن لەسەر ھەمو کایەکانی تر ،ئیتر ئەم کۆبونەوەیە با لەو  چوارچێوەیە وەربگرین.

بەڵام کۆمەلێک کێشەی جدی سیاسی و یاسای ھەلواسراو لە ھەرێم ھەیە کە بەراستی شوێنی ئەو کۆبونەوە بوو سەرۆکی ھەرێم باسیان بکات و بریاری لێ بدرێت یان حیزبە بەژداربوەکان شەریان لەسەر بکردبوایە کە ئەمانەن:

١-کۆمسیۆنی ھەلبژاردنی ھەرێم لە مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٩ ماوەیی یاسای بەسەر چوە ،٩ نوێنەر دابەش کراوە لە سەر پێنج حیزب .وە بە گوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دەبێت سەرۆکی ھەرێم داوای ھەلبژاردن بکات،ئیتر ئەو بابەتە گرینگە لە بەرنامەی کۆبونەوەو حیزبەکان نەبووە.ئەزانم دوو رۆژی تر مێشکمان ئەبەن بەوەی دەبێت ھەلبژاردن لە کاتی خۆی بکرێت .
٢-بوگوێرەی یاسای ژمارە ٢ سالی ٢٠١٩ ھەلبژاردنی پارێزگاکان دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار وە ئێستا ٧ سال بەسەر ھەلبژاردنیان رۆیشتووە ،ئەی بۆچی باسی ئەو شەرمە گەورەی دیموکراسیتان نەکردوو داوای دیاری کردنی کاتێکتان بۆ ھەلبژاردنە نادیارەکەی پارێزگاکانتان نەکرد ئەی لایەنگرانی لامەرکەزی لە کۆبونەوەی مەرکەزی.
٣-پرۆژەی دەستوری ھەرێم بە گوێرەی یاسای ژمارە ٤ ی سالی ٢٠١٥ لیژنەی بۆ پێک ھاتووەو دوو بەشی نوسیوەتەوە ئەوەی تر چاوەرێی بریاری سیاسی ھێزەکان بوو بۆ دەست بەکار کردنەوەی لیژنەکە.ئەی بۆچی ئەو ئەرکە یاسای و سیاسیە گەورەی کە دوێنێ ھەمو ھێزەکان قسەیان لەسەر ھەمواروگەرانەوەونوسینەوەوی پرۆژەکە بوو لە کوێ بوون.
٤-دەستەی نەزاھە،دیوانی چاودێری دارای،دەستەی مافی مرۆڤ،کۆمسیۆنی ھەلبژاردن ،ھەندێکیان زیاتر لە چوار ساڵە ماوەیان بەسەر چووە ئەرکی ئەو دەستانە چاکسازی و مافی مرۆڤە ئەی حیزبی چاکە خوازان بۆ بەو مەرجانە نەچونن بۆ ئەو کۆبونەوەیە؟؟؟

بۆیە ئەلێم ئۆپۆزسیۆن و دەسەلات لە ھەموو  کاتێک لە ھەرێم یەک بەرەو یەک ھەلوێست و یەک شێوە بوین بەڵام لە ھەمو کاتەکان ھەموان نەیان توانی وە بیبینن.

09/04/2021



وتارەکانی تری نوسەر