هەڕەشەکانی حەماس لەسەر ئەوروپا

زانا تۆفیق بەگ

مێژووی تیرۆر هەوڵدان بۆ کاری تیرۆرستی لە ئەوروپادا مێژوویەکی کۆنی هەیە ، بەتایبەتی ئەو گروپ و هێزە ئیسلامیانە کە لەژێر ناوی جیاجیا خۆیان خزاندۆتە ناو کۆمەڵگای ئەوروپی. ئەگەر چەند چرکەساتێک لاپەڕەکانی مێژووی کاری تیرۆری هێزە فێندمنتالیزمەکانی گروپەکانی وەکو حەماس و ئیخوانەکانی میسر هەڵبدەینەوە پڕە لە چەندین هەڕەشەو تیرۆرکردنی چەندان دەنگی ئازادو ئازادیخواز بۆ نمونە هەڕەشەکانی ساڵانی هەشتاکانی سەلمان ڕوشدی و نەجیب مەحفوزو تەسلیمە نەسرین و هێرشەکانی سەر شاڕلی هیبدۆ فەڕەنسی ئەم هێزو گروپانە مێژوویەکی خوێناویان هەیە  لەکاری تیرۆرستی لە ئەوروپاو جیهانی عەرەبی.
لەدوای جێبەجێکردنی پلانەکەی حەماس بۆ سەر شوێنە نیشتەجێکانی جوولەکەکان دەڕبڕینی ڕقێکی کوشندەو تۆڵەیەکی جەهەنەمی لە ئیسلائیلەکان هەمان ڕق و کینەش لە بەرامبەر ئەوروپایەکان بوونی هەیە . بە بەڵگەی ئەوەی لە پاش هێرشە تیرۆریستیەکەی حەماس بۆسەر جوولەکەکان لە ڕاگەیاندنیەکی ڕێکخراویەکی باڵای چەکداری سەربە قەسام ئەوە یان دووبارە کردەوە، هەر ووڵات و هێزیەک پشتگیری ئەو هێرشەی حەماس نەکات دەبێت بەشێک لە هێرشەکانی حەماس لە داهاتوودا . 
دیارە بەشێکی زۆری ڕاگەیاندنەکانی حەماس گرۆپە ئیسلامیە توند ئاژۆکانی سەربە لوبنان بەتایبەتی حیزباللە وگروپەکانی ئێرانی لە عێراق و سوریا وەکو هاوپەیمانیەک ئاڕاستەی هەڕەشەکانیان بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوایە ، بەپێ بەشێکی زۆری ڕاپورتە شیکاریەکانی ئەوروپا پێ لەسەر ئەو ڕاستیە دەنێن کە لە ماوەیەکی کورتی چاوەڕوانەکراودا  ، بەشێکی ووڵاتانی ئەوروپا دەکەونە بەردەم هێرشی گەورەی ئیسلامیە پەڕگیرەکان وە هێرشکردنە سەر بەشێک لەو شوێن جێگایانەی کە خاوەنەکانیان جوولەکەن باشترین نمونە ئەو هێرشەی کە لەلایەن تیرورستیەکی فەلەستنی لە بەلجیکا کرایە سەر دوو گەشتیارە سویدی . لە ئێستادا دەزگاکانی ووڵاتانی هەواڵگری ئەوروپا زۆرترین پشکنین ئەنجام ئەدەن بەتایبەتی لەو کۆبۆنەوانەی کە حەماس و گروپە ئیسلامیە پەڕگیرەکان ڕێکی دەخن بۆ ڕاکێشانی سوزی هاووڵاتانی ئەوروپی بۆ حەماس و بەتایبەتی خەڵکی غەزە .

30/10/2023



وتارەکانی تری نوسەر