ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه دیموكرات و له‌خه‌م ره‌خساوه‌كاندا، میدیای ئازاد ئامرازی به‌رچاوروونیی رای گشتی و كه‌ره‌سته‌ی كاریگه‌ری چاودێری بێت به‌سه‌ر ئه‌دائی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاكانه‌وه، ئه‌وا بۆ گه‌لی ئێمه كه گره‌وی له‌سه‌ر سه‌لماندنی شایسته‌یی و دیموكراتخوازی كردووه، ئازادی میدیایی یه‌ك له پێوه‌ره‌كانی ئه‌و شایسته‌بوونه‌یه.
كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ خه‌بات و قوربانییه، به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی شایسته‌یی و به‌ده‌ستهێنانی په‌سن و دۆست و پشتیوان ، ئه‌و مێژووه به‌ته‌نها به فریای ناگات، پابه‌ندیی به پرنسیپه په‌سه‌نده مه‌ده‌نی و دیموكراتییه‌كانی سه‌رده‌م كه یه‌كێكیان ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه، له‌م جیهان و رۆژگاره‌دا، ره‌نگه له‌و مێژووه به ته‌ئسیرتر بێت.
له هه‌ر جێیه‌كی جیهان به كۆمه‌ڵگه و سیستمه دیموكراته لیبڕاله نموونه‌یه‌كانیشه‌وه، له نێوان هه‌ردوو كایه‌ی سیاسه‌ت و میدیادا، به‌ریه‌ككه‌وتن و لێكنه‌گه‌یشتن و دردۆنگی و نارازیبوون له‌یه‌كتر، كه‌م تا زۆر هه‌یه و ده‌بێ، بۆیه له هه‌ر كوێ ئه‌و دوو كایه‌یه توانییان رایه‌ڵه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن دروست بكه‌ن، له‌و جێیه عه‌قڵیكی كراوه‌ی سیاسی هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا میدیایه‌كی پیشه‌یی ره‌چاوكه‌ری یاسا وئیتیك و هه‌روه‌ها میدیاكارانی كارامه و لێزان هه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسیی ئه‌م ووڵاته، به مامه‌ڵه‌ی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاكاران، به تێگه‌یشتنی قوڵی له بایه‌خی میدیا، به پشتیوانیی له ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری، به خۆشكردنی زه‌مینه بۆ هاتنه‌ئارای ده‌زگای میدیایی پرۆفیشنه‌ڵ، به پشتگیریی له زه‌مینه‌ی یاسایی له‌بار و هانده‌ر و ئاسانكار بۆ میدیاكاران، ده‌مێكه بۆ راكێشانی ئه‌و رایه‌ڵه‌ی لێكگه‌یشتنه‌ی نێوان كایه‌ی سیاسی و كایه‌ی میدیایی له‌هه‌وڵدایه.
ئه‌و باوه‌ڕی وایه رۆژنامه‌نووسان گه‌ر به ئاسانی ده‌ستیان بگاته سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، بێ به‌ربه‌ست و رێگری بتوانن زانیاری و ئاگاهی به رای گشتی بگه‌یه‌نن، ده‌ست نه‌خرێته رێ‌یان، كایه‌ی میدیا ده‌بێته هاوبه‌شێكی كارا له پرۆسه‌ی بنیاتنان و گه‌شه‌ی مه‌ده‌نییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا.
له روانگه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا، گه‌ر میدیاكار زانیاریی دروستی چنگ كه‌وێت و به ئه‌مانه‌ته‌وه بیگوێزێته‌وه و له‌و رێیه‌وه خه‌ڵك زانیاری راست و دروستیان پێبگات، ئه‌وا خه‌ڵك له‌به‌ر رۆشنایی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه دروستانه، هه‌ڵوێستی دروست وه‌رده‌گرن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه زانیاری نادروست و چه‌واشه، رای گشتی و هه‌ڵوێسته‌كانی به رێگه‌ی چه‌واشه‌كاریدا ده‌بات. ئه‌وه‌ش دواجار به زیانی كۆی كۆمه‌ڵگه ده‌شكێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له‌هه‌مان كاتدا پێی وایه چه‌ندی رۆژنامه‌نووسان پیشه‌ییانه و هاوسه‌نگ و بێ لایه‌نگیری و به ره‌چاوكردنی ئیتیك و ئاكار و پێوه‌ره په‌سه‌نده جیهانییه‌كان، كاری خۆیان بكه‌ن، ئه‌وه‌نده خۆ له گێچه‌ڵ و رێگری و ده‌ستوه‌ردان ده‌پارێزن و ده‌په‌رژێنه سه‌ر بینینی رۆڵی گرنگی چاودێرانه‌یان به‌سه‌ر داموده‌زگاكانه‌وه، ئه‌و رۆڵه‌ی له هاوكاریی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كاندا، تا بڵێی پێوویست و پڕ بایه‌خ و بێ به‌دیله.
له روانگه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌دا، نه‌ك هه‌ر رۆڵی چاودێرانه‌ی میدیا به‌سه‌ر ئه‌دائی دامه‌زراوه‌كانه‌وه ده‌بێ باشترین زه‌مینه‌ی بۆ بسازێ، به‌ڵكو چاودێری رێكخراوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی چاو‌دێر به‌سه‌ر ئازادی كاری میدیاییشه‌وه به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ به چاوی رێز و په‌رۆشی ته‌ماشا بكرێن نه‌ك گومان .. ئه‌و ده‌ڵی: راپۆرتی ئه‌و رێكخراوانه‌ی به ئه‌مانه‌ت و راستگۆییه‌وه له‌سه‌ر دۆخی ئازادی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان ده‌نووسرێن، ده‌بێ به یارمه‌تیده‌ر و رێنیشانده‌ر و هه‌لسه‌نگێنه‌ری خۆمان بزانین و له‌به‌ر رۆشناییاندا هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م میدیاكاران سوود وه‌ربگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پێشێلكاری له كایه‌ی میدیادا. ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه به باوه‌ڕی ئه‌و، جگه له یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان، نابێ به هیچ یاسا و رێسایه‌كی دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ.
ئازادی و له‌نێویشیاندا ئازادیی میدیایی، نه‌ك هه‌ر پێوه‌رێكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شایسته‌یی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان له چاوی ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڵكو له‌ناوخۆشدا ئازادی ده‌سكه‌وتێكی میللییه و خه‌ڵكی كوردستان به خه‌باتی خۆیان به‌ده‌ستیان هێناوه.. ماف و ده‌سكه‌وتی به‌ده‌ستهاتووش، هه‌رگیز لێی كه‌مناكرێته‌وه.