گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان ڕێكخستن و هزر له كاری تێكۆشه‌رانه‌ی ڕه‌وتی چه‌پدا
بابه‌تی رێكخستن له ژیانی حزب و لایه‌نی ڕه‌وتی چه‌پدا، بناغه‌ی سه‌ره‌كی كارابوونی چالاكی سیاسی حزب و لایه‌نی سیاسی چه‌په و، سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كانی كاری حزبی پێوه‌ی به‌نده. ڕێكخستنی به‌هێز و كارای ماركسیست و چه‌پگه‌ر، به‌رده‌وام پێویستی به پارێزبه‌ندی هزری هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ له سه‌ر ئاستی جیهانی و هه‌ڵگرانی بیری سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئاستی نیشتماندا، له شاڵاوی هه‌مه‌جۆری شێواندنی هزری چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز به‌رده‌وامن و، ته‌نانه‌ت داهێنانی تێدا ده‌كه‌ن و، به شێوازی جۆراجۆر هه‌رده‌م كاڵای هزری ههمهجۆر، كه بیانووه بۆ نابه‌رامبه‌ری و چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنی ئازادییه‌كان وپێشێلكردنی مافی ژنان و بوونی قه‌یرانی كۆمه‌ڵگایی، له نێو جه‌ماوه‌ردا بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیفی چه‌پ بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، بژارده‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌دیهێنانی دیموكراسی و نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی خۆشگوزه‌رانی نه‌بێت و، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشیان كۆنتڕۆڵكردنی پانتایی گشتی و خستنه‌ڕووی ئه‌و ئاراسته سیاسی و ئابووری و كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییانه، كه سه‌رمایه‌داری ته‌نیا بژارده‌ی بێ چهندچوونی ڕه‌وت و فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه و، بواری قورتاربوون و تێپه‌ڕاندنی نییه.
ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجی ئێستادا بڕوانینه بابه‌تی بایه‌خدان به هزر و ڕۆشنبیری به براوردكردن له سه‌رده‌می كاری نهێنی و كاری پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی گه‌له‌كه‌مان به لایه‌نه چه‌په‌كانه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه پێشتر بایه‌خی زیاتر به بواری هزری و ڕۆشنبیری له ژیانی حزبیدا ده‌درا و، تێكۆشانی نیشتمانی و چینایه‌تی به بنه‌ما و تێزی هزرییه‌وه گرێدرابوو و، جگه له بایه‌خدان به خۆڕۆشنبیركردن له ڕێكخستنه حزبییه‌كاندا.
ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی ڕابووردوو له كاری حزبیدا گه‌شبینی به دوواڕۆژ و گیانی موقاوه‌مه‌تی ئه‌ندامانی حزبی سیاسیی به‌هیز ده‌كرد و، بابه‌تی ڕه‌وابوونی تێكۆشان به‌ره‌و ئاسۆی رزگاری نیشتمانی ڕوونتر ده‌كرد و، ئاراسته‌ی قایل‌بوون به گوتاری نه‌یارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و ئامادهبهبوونی هاوكاریكردنیانی ریسوا ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌م بۆچوونه بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان هه‌بێت، ئه‌وا بێگومان به نیسبه‌ت حزبی شیوعی و هه‌ر لایه‌نێك هزری چه‌پ به ڕێباز و میتۆدی تێكۆشان ده‌زانێت، گرنگی و بایه‌خدان به بواری هزر و زانستی ڕێكخراوه‌یی یه‌كه‌مین سه‌نگه‌ری پارێزبه‌ندی بوون و كار و چالاكی كارای حزبه و فلته‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاوی گرفت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و شیرازه تێكچوونی كۆمه‌ڵگایه، كه سیستمه‌كانی جیاكاری چینایه‌تی به‌رهه‌می ده‌هێنێت و، پانتایی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره، كه نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دوواكه‌وتوو و كۆنه‌په‌رستی بهرههمهێَناوه و، ڕه‌گی قوڵی له نێو كۆمه‌ڵگادا داناوه، به‌رده‌وام مه‌ترسی دزه‌كردنی بۆ نێو ڕێكخراوه‌كان و هێزی ڕێكخستن و ئه‌ندامی حزب و لایه‌نه چه‌په‌كان هه‌یه و، ئه‌گه‌ر ڕێی لێ نه‌گیرێت به نه‌رێنی له كار و ژیانی حزبیدا ده‌رده‌كه‌وێت.
شوناسی ڕێكخستن به نیسبه‌ت چه‌په‌وه ناكرێ له شوناسی هزری و ڕه‌هه‌ندی تێكۆشه‌رانه‌ی حزبی چه‌پ جیابكرێته‌وه و، بۆیه ناكرێ له حزبماندا باس له هزری ماركسیست وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هزری له خوێندنه‌وه و به‌رنامه و گوتاری سیاسی و ئامانج و ته‌نانه‌ت میكانیزمه‌كانی كاركردن بكه‌ین و، له هه‌مان كاتدا پشت له ڕه‌هه‌ندی زانستی و تیۆری ماركسیزم بكه‌ین و، په‌نا بۆ ئه‌زموونگه‌ری و سه‌رپێی و كاری هه‌ڕه‌مه‌كی ببه‌ین و، له كاتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا بنه‌ما هزرییه‌كانمان فه‌رامۆش بكه‌ین و پێوه‌ری بڕیار وه‌رگرتن نه‌بن.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌رده‌م كاری ڕێكخستنی حزبمان ته‌نیا له میكانیزمه‌كانی كاری ڕۆژانه‌دا كۆنابێته‌وه، به‌ڵكو ڕێكخستن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی تیۆری و ئایدیۆلۆجی ماركسیزمه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی كرۆكی كاری ڕۆژانه و به‌ڕێوبردنی جومگه‌كانی چالاكی هێزی مرۆیی حزب.
تیۆر و كاری شۆڕشگیری بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی دوو بابه‌تن له یه‌كتر جیاناكرێته‌وه و، هزری حزب هه‌ردووكیان كۆده‌كاته‌وه و، په‌یوه‌ندییان له ئاستێكی دیالكتیكی به‌رده‌وامه، كه ئاراسته و ئاسۆی په‌ره‌سه‌ندنی تێكۆشان و ئه‌ركه‌كانی هه‌ر قۆناغێك به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی تێكۆشه‌رانه‌ی نیشتمانی و نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی، ده‌ستنیشان ده‌كات.
بابه‌تی ڕێكخستن له ئه‌زموونی سه‌ره‌تایی حزبه سۆشیالیست و ماركسیسته‌كان، جاران و ئێستاش بابه‌تێكی زیندووی كۆنگره و كۆنفرانسه‌كانی ئه‌و حزبانه بوونه و، له بواری بابه‌تی ڕێكخستنشیدا سه‌دان به‌رهه‌می سه‌ركرده و تیۆرزانی ئه‌و حزبانه به‌دی ده‌كرێت، له‌وانه به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و ئینگلز و لینین و لۆزا لۆكسمبرگ و تروتسكی و ماوتسی تونگ و ئه‌رنست ماندل و گرامشی و لۆكاش و شی جینبینگ و.. هتد.
له میانه‌ی باسكردنی په‌یوه‌ندی نێوان رێكخستن و هزر له حزبی ماركسیستدا ئاماژه‌ی لینین كه (ناكرێ هیچ بزوتنهوهیكی شۆِڕشگیری بێ تیۆرێكی شۆڕشگیری بێت)، گرنگی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه لۆكاش له كتێبی (مێژوو و هۆشمه‌ندی چینایه‌تی) له ساڵی 1922 بڵاوبۆوه، ئاماژه بۆ تێڕوانینی لینین ده‌دات به‌و پێیه‌ی ( ناكرێ به شێوه‌یكی میكانیكی بابه‌ته سیاسییه‌كان و بابه‌ته ڕێكخراوه‌ییه‌كان له یه‌كتر جیابكرێته‌وه) و، بۆیه لۆكاش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه بابه‌تی ڕێكخستن له نێو حزبدا پێویستی به بنیاتنانێكی تیۆری قوڵ هه‌یه و فه‌رامۆشكردنی ڕه‌هه‌ندی تیۆری له بابه‌تی ڕێكخستندا هۆكاری ململانێی ئایدیۆلۆجییه له نێو حزبدا.
گرفته سه‌ره‌كییه‌كان كه بنه‌مایه‌كی میتۆدییان هه‌یه و ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م كارابوون و زیندوویی ڕێكخستنی حزبی چه‌پ خۆی له ئاراسته‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و بازدان له بژاردهیهكهوه بۆ یه‌كێكی دیكه‌ی بێ بنه‌ما ده‌بینێته‌وه و، ئه‌مه‌ش مانای ته‌ماشاكردنی ڕێكخستنه وه‌ك بابه‌تێكی ڕواڵه‌تی نا سیاسی، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌مومژی سیاسی و نه‌بوونی به‌رچاوڕوونی ئایدیۆلۆژییه وقایلبوونه به لۆجیكی ساده‌یی خۆڕسكی له چالاكی حزبیدا.
په‌یوه‌ندی دیالكتیكی نێوان تیۆر و پراكتیكی تێكۆشان، كرۆگی جووڵه و چالاكی بواری ڕێكخستنی حزبی چه‌په و، چالاكی ئه‌ندامان و هێزی مرۆیی حزب له سه‌ركێشی و زۆربڵێی و خۆپه‌رستی ده‌پارێزێت و، مایه‌ی ده‌ڕبڕینی ئیراده و خواستی هاوبه‌شی هێزی مرۆیی حزبه و، به پشتبه‌ستن به ناوه‌ندی دیموكراسی، كاری به كۆمه‌ڵی حزب وه‌ك یه‌ك تیم په‌ره‌ده‌سه‌نێت و، ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركرده و كادیر و ئه‌ندامی حزب و په‌یوه‌ندی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌وه ڕێكده‌خرێت.
ڕێگای سه‌ركه‌وتن به‌و ئاقاره بۆ حزبمان پێویستی به ڕێكخستنێكی حزبی هه‌یه، كه له سه‌رجه‌م كاره‌كانیدا پشت به میتۆدی زانستی ماركسیزم وه‌ك بناغه‌یه‌كی بته‌وه‌ی ئایدیۆلۆجی دوور له سه‌رپێی و عه‌قلیه‌تی چه‌پگه‌ریی ساوایانه، ببه‌ستێت.
هێزی حزب و كاریگه‌ری له نێو جه‌ماوه‌ردا پێویستی به جۆره یاسایه‌كی دیسپلین هه‌یه، كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حزب پێوه‌ی پابه‌ندبن و ببێته هۆكاری سه‌ره‌كی یه‌كێتی كاركردن وه‌ك ده‌ڕبڕینێكی یه‌كێتی ئیراده‌ی حزب و ڕوونی له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی، كه ده‌بنه مایه‌ی یه‌كێتی هزری و سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و، كاریگه‌ری و له كۆتایشدا فراوانبوونی پێگه و بۆچوونی سیاسیی چه‌پ له كاریگه‌ری و كارامهبوونی ڕێكخستنهكانیدایه.