گەر دەسەڵات دارانی کوردو سەرمایەدارەکان و کۆمپانیاکان ، لە سەر پرۆسەیەی خاپورکردنی گۆیژە بەردەوام بن ،زیاتر. ئەم نیشتیمانە بەرەو هەڵدێر دەبەن ،گۆیژە خاپوور دەکەن و دەیکەن بە ڤێلاو شوقە، بۆ سەرمایەدارە عەرەبەکان و فیرعەونەکانی کورد، بەمەش. مادەی. ١٤٠ زیاتر دەمرێنن و خزمەتی عێراق دەکەن.
شاخ و گردەکان خاپوور دەکەن
لە سەردەمی کۆماری عێراق دا ، موتەسەریفی سلێمانی، گردەکەی گەڕەکی بەرانان ی داگیر کرد، کۆشکێکی نوێ ی لێ دروست کرد، خەڵکی شار ، پییان دەوت :- گردەکەی موتەسەریف.
سەدام حسین ی سەرۆک کۆماری عێراق ، شاخی( سەری رەش و گارا) ی ،داگیر کرد، دوو کۆشکی خەیاڵی لێ دروست کرد ، ئەم کلتورەی داگیرکەران و سەدام ، لە ساڵی (١٩٩٢)ەوە ، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزرانی حکومەتی هەرێم ، بووبە کلتووری سەرکردەی حیزبەکان وحکومەتی هەرێم و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان .
حوکمدارانی کوردستان ، بە هۆی ئەو کادرە حیزبیانەی خۆیان لە سەر کورسی دایان دەنێن ، بە بێ دەنگی و بێ هەرڵویستی هەموو پارێزگاکانی شارو ئەنجومەنی پارێزگاکان وبە رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی شار، ئاراستەی ماستەر پلانی شاریان، بۆ خزمەتی کۆمپانیاو پرۆژەکانی خۆیان کۆنترۆڵ کرد وە ، هەموو شاخ و گردەکانی ناو شارودەرەوەی شاریان ، بە بڕیاری یاسایی کردوە ,بە موڵکی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵەو کۆپانیاکانیان .
هەموو خزمەت گوزارییەگشتیەکانی شاریان ، لە کەرتی گشتییەوە کرد بە کەرتی تایبەتی ,بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان .
بەهۆی بێ دەسەڵاتی پارێزگای شار و ئەنجومەنی پارێزگاو رەزامەندی شارەوانییەوە ، هەموو پرۆژەخزمەتگوزارییەکانی کەرتی گشتی یان ئیفلیچ کرد ، هەموو ماستەر پلەکانیانی شاریان ، بۆ بەرژەوەندی خۆیان و سیناریۆکانیان بەکار هێنا وە.
بە پێ ی پیلان و بەرنامەو نەخسشەی ئەندازیاری نوێ ، کوشک و تەلار و شوقەی چەند نهۆمی لە سەر دروست دەکەن ، بە نرخی گران و خەیاڵاویی بە( فیرعەونەکانی کورد و سەرمایەدارەکان و برا عەرەبە چاوڕەشە )کانیان دەفرۆشنەوە .
لێرەدا، دوودیمەنی دژ بەیەکی ، ئزدیواجی ، لە ماهیەتی دوو فاقی حوکمدارانی کورد دەبینین :
لەدیمەنی یەکەم دا :
ئەوان شوقەی چەند نهۆمی، لە ژێر زەوی و سەر زەوییەوە ، بەرەو قوڵایی ئاسمان بەرز دەکەنەوە .
لە دیمەنی دووم دا:
ئەوان لوتکەی چیاوبەرزییگردەکان ، خاپوور دەکەن ، لە ئاسمانەوە بەرەوسەر زەوی خاپوور و تەختی دەکەن ، رۆمانسیەتی سروشتی چیاو گردەکان، دەکەن ، بە دیکۆری چیمەنتۆو شیس و ئاسن و روکەشێکی بریقەدار.
رۆژنامە نووسە ماستاوچی و نووسەرە دەربارەکان ، لە میدیاکەنیانەوە ، بە ریکلامی ئاست نزم ، ئەم پرۆژە و سیناریۆیانەی دەسەڵاتداران دەکەن ، بە کارێکی خزمەتگوژاری نیشتمانی .
گەربە وردی بڕانییە ،دەیان ماستەر پلانی ئیفلیجی ئەم شارە ،ئەم پرۆژە مردوانە دەبینین:
( شەقامە سییە خۆڵەکەی شاری سلیمانی) ، لە ( سەردەمی سەدامەوە تا ئێستا) قیرتاو نەکراوە ، لە( پردی دەباشانەوە) ، درێژ دەبێتەوە بۆ گەڕەکەکانی ( شێخ ئاوا و هاوکاری و کارێزە وشک و ئاشتی ) ، بووە بە حاوییەی زبڵ و خاشاکی ئەو گەڕەکانە.
چەندان گەڕەکی شار، لە ماستەر پلانی شار ،بێ بەری کراون ، دەیان کەلاوەو دیمەنی ناشارستانی، لەو گەرەکەکان دا دەبینرێت ، پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە وتا ئێستا بۆیان نەکراوە .
زۆربەی شەقامەکانی شار ، پڕە لە چاڵ و چۆڵی وتا ئێستا چاک نەکراون ، سەرمایەدارەکان ،هەزارەها ئۆتۆمۆبیلیان، هێناوەتە ناو ئەو شەقامە مەوداکەمەکانی شاروقەرەباڵغیەکی بێ سنوورو ژینگەیەکی ناسروشتی دروست کردوە ، شار پێویستی بە چەندان ئەندەرپاس وپرد هەیەوتا ئێستا نەکراوە .
ئەی رۆڵی پاریزگای شارو ئەنجومەنی پارێزگاو سەرۆکایەتی ،چییە ؟ ئەو بێ دەنگی و بێ هەڵوێستەی ئەوان، لە ئاست ئەو ناعەدالەتییە ، لەماوەی ئەو ٣٣ساڵەدا ، لە پێناوی پۆستەکانیان ،چی دەگەیەنێت؟.
ئەوە ٣٣ساڵە ، دوو چین ، لە کوردستانی باشوور ،سەری هەڵداوەو چینی ناوەڕاست ،هیچ بوونێکی نییە.
چینی یەکەم :
سەرکردەی حیزبەکان و دەسەڵاتدارانی حکومەت و سەرمایەداران ، کۆمپانیاو پرۆژەکانیان ، پرۆژەو سەرمایەکان یان ، ئەوەندە خەیاڵاوییە ، وەک خوێنی شەهیدان ، تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن ، ئەمانە بە جۆرێک گۆڕاون ، رابووردووی خۆیان کاڵ کردوەتەوە ، ئاگایان لە هاوڵاتیان و لە بەهاکانی شکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی نەماوە، بە جۆرێک دەژین و هەڵسوکەوت لە شارەکان دا دەکەن ، بوون ، بە سەرمایەدارێکی ئالی پوچ گەرایەتی .
چینی دووەم :
هاوڵاتیانن بە فەرمانبەران و کاسبکارانی بازاڕەوە ، حکومەتی هەرێم نەک ،موچەکانیان پێ نادات ، موچەی چەند مانگی ئەوانیان بە سیناریۆی جیاجیا خواردوە ، کاسبکارانی شار ، بەر یێ بازاڕی ، بەرهەمی کشتوکاڵی جوتیاری گوندەکان ،لە بەر بەرهەمی هاوردەی دەرەوە ،هیچ بەهاو نرخێکی نییە ،هاوڵاتیان بێزارن لە حکومەت و حیزبەکان.
حوکمڕانانی کورد ، سەرکردەکان، سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان ، ئێوە هەموو ئەو شاخ و گردانەی نیشتمان ، خاپوور دەکەن، پرۆژەی کۆشک و تەلاروڤێلاو شوقە کانتان ، لەسەر( ئێسک وپروسکی شەهیدان و ئەنفال ) ، بنیات دەنێن .
ئایا بیر لەوەناکەنەوە ، رۆژێک دێت ، چارەنووستان رووبەرووی شۆڕشی ئاشتی گەل و دادگای گەل دەبێتەوە ، وەک حوکمڕانەکانی پێش خۆتان دەبن بە زبڵدانی مێژوو.
عەبدوڵلا کەریم مەحمود