دوای کیمیابارانی هەڵەبجە، بە بڕیاری عەلی حەسەن مەجید ، شاری( هەڵەبجەی تازە) ،یان لە نزیک زەراین دروست کرد، شۆفڵ و حەفارەو ئامێرەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئیدارە محلی سلێمانی کارەکانیان جێ بە جێ کرد .
بەڕێوەبەری ئیدارە محلی سلێمانی و ئەندازیارەکان ، کە شۆفڵ وحەفارەکان یان بینی ، لەسەر بڕیاری عەلی حەسەن مەجید ، بەربوونەتە جەستەی ئەو سێ گردەی ناو هەڵەبجەی تازەو تەختی دەکەن ،زۆر نیگەران بوون ،بەڵام هیچ دەسەڵاتێکیان نەبوو.
کاک ئاوات نامیق ئاغا بە ناوی خۆی و بەڕێوەبەروئەندازیارەکانی ئیدارە محلی ، وەک هەڵوێستێکی نیشتمانی ، مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف ی لەلای کاک عومەری مەکتەبەی سلێمانی بینی و پێ ی وت:
-بە بڕیاری عەلی حەسەن مەجید ، چەند رۆژێکە هەرسێ گردەکەی ناو شاری هەڵەبجە ی تازە تەخت دەکەن .
عەبدولرەقیب یوسف ،هەر لەوی دا بە پێوە ، لە ٢٨/ ١٠ / ١٩٨٨ ، یاداشتێکی کورتی نوسی و بۆ( موئید سەعید )ی بەرێوەبەری گشتی شوێنەوارانی عێراقی لە بەغداد نارد .
لە یاداشتەکەیدا ، دوای لێ کرد :
-بەخێرایی ئەو پرۆژەیە بوەستێن و جێ بەجێ ی مەکەن،ئەو سێ گردە مەڕوخێنن .
موئید سەعید وەک بەرێوەبەری گشتی عێراق و وەک رەوشتی پیشەی شوێنەواران ، پشتگیری یاداشتەکەی مامۆستا عەبدولرەقیب ی کرد وبە نوسراوێکی فەرمی بەرزی کردەوە ، بۆ دەزگا باڵاکانی حکومەتی عێراق .
دوای چەند رۆژێک ،بە بڕیاری دەزگا باڵاکانی عێراق، هەموو شۆفڵ و حەفارەکانی ئیدارە محلی سلێمانی ، دەست بەرداری روخاندنی هەرسێ گردەکە بوون .
دوای گۆڕانکاری ٩/ ٤/ ٢٠٠٣،دوای لە سیدارەدانی سەدام و عەلی حەسەن مەجید ،بەرێوەبەری ئیدارە محلی سلێمانی عەبدولرەقیب یوسفی بینی و پێ ی وت :
- من وهەمووئەندازیارەکانی ئیدارە محلی ، کە ئەو شۆفلانەمان بینی، بەربوونەتە ئەو گردانە ، وامان دەزانی دڵ و جگەرمان لەت لەت دەکەن ، ئێمە لە بەردەم یاداشتی پڕ لە تەحەداو هەڵویستی ئازایەتی جەسارەتا، ،دەست لەسەر سنگ دەوەستین .
سەرجاوە :
عەبدوڵلا کەریم مەحمود : دیدارێک لە گەڵ مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف.