سەدام و ملازم موحسینەکان

عەبدوڵا کەریم مەحمود

سەعات ٩  و٣٠ ی بەیانی ١٣ / ٦ / ٢٠٢٤تیمی گۆیژە بپارێزە ، لەگەڵ نووسەران و رۆژنامەنووسان و چەندمیدیاکارێک وکەسێتی دیاری شار ، لە ناوشاری سلێمانی یەوە روویان  کردە ، دامێنی گردی دووەمی گۆیژە ،نزیک  خاڵی پشکنینی تونێلی ئەزمڕ .

تیمەکە ی گۆیژە ، سەرقاڵی بەرنامەی کارەکانیان بوو ، لە ناکاو هێزێکی چەکدار ، بە جلی سەربازی و بە چەکەوەوە ، لەگەڵ چەند کەسێکی تر ی دەسەڵاتدار بە جلی مەدەنیەوە ، بە شیوەیەکی زۆر ناشرین و نەشیاو ،دوور لە شارستانیەت  وبەهای مرۆڤ و مرۆڤایەتی ، بواریان بە میدیاکان نەدا ،هیچ چالاکیەک تۆمار بکەن.

بە توندوتیژیی و دوور لە هەموو بەهایەک ، بەزەبروزەنگی دیکتاتۆرانە ، پەلاماری ئەو رۆژنامەنوسانەیان دا ،بە مۆبایلەکانیان وێنەی خۆپیشاندەرانیان تۆمار دەکرد.

 وەک دڕندە پەلاماری موبایلەکانیان دان و دەستیان بەسەرداگرت ،ئازاری جەستەیان بە یەکێک لە خۆپیشندەران گەیاند .

ئەو دیمەنە ی ئەم ملازم  موحسینانە ی  ئەمڕۆ  ، بەجۆرێک ئازری بە ناخم گەیاند ، منی گەڕاندەوە،بۆ ٤٤ساڵ لەمەوبەر ، ساڵی ١٩٧٧بوو ، هەمان ئەمن و هەمان ملازم محسین و هەمان جەمال رینگۆی  سەردەمی سەدام ی هێنامەوە یاد .

کە بینیم  چۆن پەلامارو ئازاری  سەنگەری کوڕم دەدەن ،  هەمان ئازاری جەستەیی و دەروونی  خۆم وهاوڕیکانم هاتەوە یاد ،

کە شۆفڵ و حەفارەکانم بینی،چۆن ئەو گردانە خاپووردەکەن ،  زانیم  سەدام و ملازم موحسینەکان تر جارێکی تر ، جینۆسایدی شارو نیشتیمان و هاوڕێکانم دەکەنەوە .  

13/06/2024



وتارەکانی تری نوسەر