حوکمڕانی دەسەڵاتدارانی حیزبە سیاسییەکانی کورد ،لە پەرلەمان و حکومەت ، پڕە لە کێشەی ئاڵۆز و داخراو و دژوار ، پڕە لە جیاوازی نێوان جوگرافیای شارەکان ، پڕە لە قەیرانی عەقڵی چەق بەستووی حیزبایەتی خێڵەکی و خانه‌واده‌یی و بنه‌ماڵه‌یی .
هاوڵاتیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان، رۆژانە ئەو هەموو ململانێ نابەجێ و ناپەسەندو جیاوازی و دیاردە نەشیاوانە ی ناو ئۆرگانەکانی ، (مەڵبەندو لق) و (کۆمیتەو ناوچە) کان ی حیزبەکان دەبین .
شەڕی ناو هۆڵی پەرلەمان و دەنگی ناسازی پەرلەمانتارەکان ؟ چۆن بە مەزاجی عەقڵی حەکیمانەی سەرکردەی سیاسیی حیزبەکان ، هەموو دەستوورو یاسای کایەکانی حکومەتی هەرێمیان لە بناغەوە هەڵتەکاند ؟
ئه‌م سه‌رکردانه ، دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤ و مرۆڤایەتی ، بە عەقڵی نەرجسیەتی داخراویان ، هه‌موو خەون و توانا ی لە بن نەهاتووی ، گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه‌یان خستە په‌راوێزه‌وه و سڕیانەوە.
ده‌یان ،سه‌دان ، هه‌زاران ، کادری( ئینیهازی و ماستاوچی و کاسه‌لێس و خائین و جاسوس ) و هیچ له بارا نه‌بوویان ، له هه‌موو ئۆرگانەکانی حیزب و کایەکانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، به پلان و بەرنامەو نەخشە و سیناریۆی جیا جیا دامه‌زراندووە .
ئه‌م ئه‌زمونه‌ی دەسەڵات دارانی کورد ، به پێ ی به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانی داگیرکه‌رانی نیشتمان ،جینۆسایدێکی. ترە ،هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتووری کوردەواریان سڕییەوه .
ئه‌م سه‌رکردانه ، لە ژیانێکی ئەوەندە رەفاهیەتدان ، نە هەستیان ماوە، نە شعور ، نەبەهای شکۆی ویژدانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی .
گێل ئاسا ، بێ ئاگان ، لە نەهامەتی و بێ بژێوی ،تا سەر ئێسکی هاوڵاتیان ، بوون بە هێڵی تەریب و لە خەڵک دابڕاون.
تەرازووی جیاوازی وغەدرو. ناعەدالەتی، ژیانی حوکمڕانانی کورد‌و هاوڵاتیان ، بە قەد دووری زەوی و ئاسمانە .
هاوڵاتیان بێزارن لە دەسەڵات ، بە زەرویان دەزانن ، خۆپەرستی وغروری سەرکردەکان، بە جۆرێک لە ژیانی رۆژانەیان دا رەنگ دەداتەوە ,له ناو خۆیان دا ،کەسیان یەکتریان ،خۆش ناوێت و دژی یه‌کترین.
گرێی سایکۆلۆجی ئەم دەسەڵات دارانە ، ئەوەندە ئاڵۆز‌و دژوارە ، پڕه له رق و کینه‌و پاشقول گرتن و چاڵ هەڵکەندن بۆ یەکتریی
سیناریۆ کانیان وەک کەشتیەکی تێك شکاوە ، لە زەریای گەندەڵی دا , بە هەرەس و جینۆسایدی کورد،کۆتایی دێت.
ره‌فتاری سەرکردەکان و حوکمرانە کان ، ئه‌وه‌نده ناڕه‌وا وناشرین و ناپه‌سه‌ندە ، پڕە لە درۆ‌و فێل و لوت بەرزی و ناعەدالەتی و غەدر وشەرمەزاری .
دەیان که‌ناڵ و میدیای زەبەلاحیان ، لەسەر ئێسک وپروسکی شەهیدان داناوە .
دەیان ،سەدان رۆژنامه نووسی ماستاوچی ونووسەری دووفاق و ده‌رباریان ، لە کۆمپانیای حیزبەکانیان دامەزراندووە .
رۆژانه سه‌دان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی سه‌قه‌ت و پڕ وپاگەندەی بێ سەرو بەر و درامای دۆبلاج کراوی ، ئاست نزمی بێگانه ، دوور له داب و نه‌ریتی کۆمەڵگەی کورده‌واری ، ده‌گەیننە هه‌موو ماڵه‌کان .
به‌و هەموو کەناڵ و پروپاگەندەو به‌رنامە ،ئاست نزمانەیانەوە ئە‌وه‌نده‌ی تر ، ژیانی گه‌نجه‌کانیان ، تەم و مژاوی تر‌و ون کردووە.
ئەم حیزبانە ، بە پێی مەزاجی سەرۆکەکانیان ، قوڕمیشی کەناڵەکان و رۆژنامە نووسە، لەب لەبانەکان دەکەن ، بۆ دژایەتی و شه‌ڕو ململانێ ناڕوا و نابه‌جێی. یەکتریی .
له که‌ناڵه جیا جیاکانیان و له شۆسیال میدیاکانیانەوە، شەڕیکی دەروونی ئاڵۆزی خۆیان،دوور لە هەموو رەوشتێکی کاری میدیا په‌خش ده‌که‌ن .
رق وکینه و توند‌و تیژی و پاشقول گرتن و سیناریۆ و چاڵ هەڵکەندنەکانی خۆیان ،دەگەیننە ناو هەموو خانەوادەو ماڵەکان .
ئه مانە تەنیا نوێنه‌ری ، خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانی خۆیانن ، هەموو بەرنامەو نەخشەو پیلان و پروپاگەندەکانیان ، بە کاسه‌لێس ومه‌قاش و ماستاوچی و پەرپوتەکانیانی دەورەبەری خۆیان هەڵدەسوڕێنن .
دەسەڵات دارانی کورد ، لە ئەزموونی ٣٣ ساڵەی حوکمرانیان دا ، نەیانتوانی ئەو جوگرافیایەی لە جەستەی باشووری کوردستان دابڕابوو ، بخەنەوە سەرنیشتمان ، مادەی( ١٤٠ )یشیان دۆڕاند .
چەند ساڵیکی تر ،جوگرافیای ( کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆك ) ، بە مەزاجی عەقڵی حەکیمانەی حیزباتەتیان لە دەست دەدەین .
کوا دام و دەزگا کانی هەیمەنەی حکومەتی هەرێم ؟ کوا دام ودەزگا خزمەت گوزارییە گشتییەکانی هاوڵاتیانیان ، هەموویان کرد بە کەرتی تایبەتی،بۆ دەسکەوتی خۆیان ، ئەوەندەی تر بژێوی هاوڵاتیانیان قورس تر‌و دژوارتر کرد .
حوکمڕانانی کورد ، بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی ، ده‌یان ،سه‌دان ، کێشه‌ی سیاسیی و ئابووری و کلتوریی و ده‌روونی .
هاوڵاتیانیان لە مافە سەرەتاییەکانیان وبژیوی ژیانیان بێ بەری کردووە ، که‌سێتی تاکی کورد یان بە جۆرێک هاڕیوەو تێک شکاندووە ، تف لە رابووردوی خۆیان و حوکمڕانیان دەکەن.
بە هەموو پێوه‌رێکی (سیاسیی و دەستووریی و یاسایی و ئابووریی و میژوویی و کۆمەڵایەتی و کلتووریی و دەروونیی) .
دەسەڵاتدارانە کورد ، هۆکاری سەرەکی ئەم هەموو ئەم ستەمانەن، بە ئەمری واقع ، جاش و مەقاشی داگیرکەرانن .
بۆ تراژیدیای نەهامەتی بۆ جینۆسایدی گەلەکەیان ، ئەوەندە بێ چاو روون ، دەست بەرداری کورسییە شەرمەزاریەکەیان نابن .
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود