ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ك زاكیره‌ی هاوكاری ناكات بۆئه‌وه‌ی په‌ند لهمیژو وه‌ربگرێت پێده‌چێت ته‌نها ئێمه‌ی كوردبین. ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ شه‌رمه‌زارییه‌كانی مێژوو چیمان به‌یه‌ك كردوه، ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌و زیانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه حزبه‌كان لهكوردستانیانداوه له‌روی فكری وسیاسی وئابورییه‌وه. زیاترله‌وه‌ی دوژمن نه‌بێت كه‌مترنیه. له‌میژودا هه‌میشه كورد ڕوداوی نه‌خولقاندوه ته‌نها سودی له‌روداو بینیوه، ته‌نها كورد له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا توانیویه‌تی روداو بخوڵقینێت به‌داخه‌وه ئه‌ویش به‌و ده‌رده‌چوو چۆن چوو لێره‌دا قسه‌ی لهسهرناكهم. مه‌به‌ستمه ئهوهبلیم دوای ڕیفراندۆم دوژمنانی كورد‌و هه‌ندێ گه‌مژه‌ی ناوخۆ ده‌یانه‌وێ به‌خه‌لكی بسه‌لمێنن كهناسیۆنالیستی كوردی ته‌واوبوه، شكستی خواردوه، ئه‌مه تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی ئاینده‌و گه‌لی كوردستان وده‌بیت ڕوبه‌ڕوی ببینه‌وه. ده‌مه‌وێ ئهوهبلیم ناوچه‌كه به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا گوزه‌رده‌كات وكه‌م له‌ئێمه پێشبینی روداوه‌كان ده‌كات بۆیه ده‌بیت بۆروداوهكان خۆمان ئامادهكهینهوه ئه‌ویش به‌داخستنی دۆسیه‌ی جیاوازییه‌كانمان هه‌رچه‌نده جیاوازییه‌كان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانه نه‌ك خه‌ڵكی هه‌ژارو هاوڵاتیان. پێشم وابێت به درێژایی میژوی كورد‌و ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، یه‌كه‌مجاره كورد هینده داوای گفتوگۆ بكات و رژێم ره‌دی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌خاڵی لاوازی كورد خۆیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كهناتهبایی حزبه‌كانه، ناته‌باییه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وگیرفانی حزب نه‌ك میلله‌ت. راسته عه‌بادی وده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنیكی كاتی‌یان بهدهسهیناوه له‌ئه‌نجامی پیلانێك وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌زائیر، به‌ڵام دڵنیام چۆن ئه‌وانه‌ی له پیلانی جه‌زائیر به شداربون بونه نابوتی میژوو، پیلانه‌كه‌ی دژی ڕیفراندۆ هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت چونكه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زلومین له‌جیهانی ئیسلامی‌دا زوڵممان لیده‌كرێت ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ین ئه‌وه‌یه ئێمه سهدساله قوربانی بۆ كوردستانیبون ده‌ده‌ین به‌ڵام ئێستا پێشبركێی هه‌ندێ حزب بۆ چونه بۆغداد به‌بێ حسابكردن بۆ حكومه‌تی كوردستان. سه‌ره‌ڕای كه‌موكورییه زۆروزهبهندهكانی حكومه‌ت ناكاته ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ بچینه پاڵ به‌غدا تایبه‌تی ئێستا عێراق بهرهوههڵبژاردن ده‌چێت نابێت هیچ حزبێك بیه‌وێ له‌گه‌ڵ حزبه عێراقییه‌كان ئیئتیلاف بكات لهكۆدهنگی كوردستانی ده‌رچێت ده‌بیت حزبه‌كانی كوردستانی به‌لیستێك بچنه هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌گه‌ر بریاره كوردستانیبن، هه‌رحزبێك یاخود چه‌ند حزبێك به‌جیا ئه‌م كاره‌بكه‌ن ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی كورد له‌قوڵاییه‌كی كوردستانییه‌وه ده‌به‌نه‌وه بۆقوڵاییهكی عه‌ره‌بی وعێراقی، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میژوییهو زیادهرۆیم نه‌كردبێت ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌ت. بۆیه داوام له‌كۆی حزبه‌كانه له‌ناو هه‌رێم چیده‌كه‌ن ئاساییه به‌ڵام یاسایی بێت نه‌ك بچنه ئیئتلافی عراقی ده‌بێت جیاوازییه‌كان نه‌به‌نه قولابی عێراقی پێویستیشه رۆشنبیران و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی فشار دروست كه‌ن كه كوردستانی نه‌كه‌نه‌وه به‌به‌شیك له‌عه‌ره‌بی عیراقی هه‌مومان ڕه‌خنه‌ی جدیمان هه‌یه به‌ڵام له ناوخۆمان با كاریك نه‌كه‌ین به‌ته‌واوی ببینه مه‌خسه‌ره‌ی عه‌ره‌ب و شیعه‌وسوننه پیویسته ئه‌و شیعره‌ی سه‌عدی بكه‌ینه دروشم كه ده ڵێ "له‌گه‌ڵ دۆستا نه‌رمی وله‌گه‌ل دوژمن هه‌ڵكردن" ده‌بێت پارتی ویه‌كێتی ڕۆڵی خۆیان ببینن وله‌گه‌ڵ كۆی حزبه‌كان له‌مباره‌وه قسه‌بكه‌ن نابێت قوڵایی كوردستانی به‌رینه‌وه قوڵایی عه‌ره‌بی وعێراقی ئه‌مه گه‌مژه‌یی و نێرجسییه‌تی سیاسی و هیچیتر. تكام وایه له‌حزبه‌كان ئه‌م كاره نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه ده‌ردی خۆیان ده‌رمان ده‌كات ونه برینی كورد سارێژ ده‌كات به‌ڵكو برینه‌كان قولتر ده‌كاته‌وه‌و قوره‌كه خه‌ستر چونكه ئه‌مه سه‌نگی مه‌حه‌كی هه‌لوێسته له‌م قۆناغه‌دا
٤ی ١ی ٢٠١٨