لەڕوانگەی چینایەتیەوە بودجەی عێراق‌و گرفتە ئابووریەکان

عوسمان زیندانی


دواجار پاش ناکۆکی و ململانێیەکی زۆری نێوان لایەنەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی عێراق ٫ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسایی بودجەی عێراقی بەبڕی (۱۳۰) تریلیۆن دینار پەسەند کرد و بەشی هەرێمی کوردستان بەبڕی (۱۳٫۹٪) دیاری کرد٫بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەم بودجەیە هەیە هەندێ لایەن پێوایە لەلایەک چارەسەری کێشە ئابووریەکانی خەڵکی عێراق دەکات ولەلایەکی ترەوە ململانێ نێوان هەرێم و ناوەند کۆتایی پێ دێت بەڵام بۆچوونیکی تر هەیە کە دەڵێ دووبارەبوونەوەی هەمان دۆخی ئابووری پێشترە ٫ ئەگەر لەڕوانگەی بەرژەوەندی چینی کرێکارو خەڵکی هەژارو زەحمەتکێشەوە خوێندنەوەی بۆ بکەین و چارەسەری دۆخی بێکاری وهەژاری جەماوەرلەبەرچاو بگرین ٫ بێگومان دەگەینە دەرئەنجامێکی تر.

سەرچاوەی سەرەکی و داهاتی ئەم بوجەیە لە (۹۷٪)لەسەر فرۆشتنی نەوتە بە بڕی (٤٥)دۆلار ٫ وفرۆشتنی (۳٫۲٥)سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ٫کەدیارە نرحی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هەموو کات لەبەردەم هەڕەشەی دابەزیندایە بەهۆی (قەیرانی ئابووری وتەندروستی جیهانەوە)وە پێشبینی دەکرێت داهاتی نەوت بەبڕی زیاتر لە (۷۰) تریلیۆن کەمتر بێت بەبەراورد بەپێشتر هاوکات بەشی هەرەزۆری ئەم بودجەیە بۆ مووچە دەڕوات کە (٤ ملیۆن) مووچە خۆر و(۳ ملیۆن) خانەنشین و(۱ملیۆن) بۆتۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت واتا کەمترین بەشی دەمێنێتەوە بۆ وەبەرهێان و خستە گەڕی ئابووری ئەمە جگە لە نەبوونی شەفافیەت و بەردەوام بوونی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کە بەپێ ئاماری رێکخڕاوی شەفافیەت ٫عێراق لەپلەی (۱۲)دایە کەدیارە ئەمیش گاریگەری خراپ بەجێ دێڵێت لەسەر سوود وەرگرتن لە بودجەکە وە ئامارەکانی بێکاری وهەژاری لەعێراقدا لەهەڵکشاندایە دوائامار ڕێژەی هەژاری بۆ ئاستی ( ٥۰٪ ) بەرزبۆتەوە لەهەندێ پارێزگادا و بێکاری بۆ لە (٤۰٪ ) ٫ ئەمە جگە لەوەی ڕێکخراوی (un) دەڵێ لەعێراقدا ساڵانە (٥۰)هەزاردەرچووی زانکۆ وپەیمانگاو هەیە وە حکومەتی عێراق تەنها بڕی (۲٥۰هەزار) پلەی وەزیفی دیاری کردووە لەبودجەکەدا وەهیچ بڕێکی ترلەپارە زیاد نەکراوە بۆ سەر هاوکاری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی کە مووچەیەکی زۆر کەمیان هەیە ٫هەر ئەم ئامارو بابەتانە بەسن بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەی کە هەلومەرجی ئابووری چینی کرێکار و توێژە پەراوێز خراوەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە چونکە حکومەت هیچ بەرنامە و پلانێکی نوێی ئابووری نیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری کەلەم ساڵدا لە(۱۱٪)ناتجی محلی کەمی کردووە ٫ ئەمە جگە لەکورتهێنانی بودجە کە هەرلەئێستاوە بە بڕی (۲۸٫۷٪ )تریلیۆن دینار مەزەندە کراوە ٫ تاکو سیاسەتی ئابووری سەرمایەداری و وابەستەی ئابووری بەردەوام بێت لەعێراق وکوردستاندا و ومەرجەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکەن کەفشارەکانی بەردەوامە بۆ دابەزینی نرخی دراوی عێراقی لەبەرامبەر دۆلار دا کەلە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابووردودا دابەزینی وای بەخۆوە نەبینیوە لەتەنها لە ساڵی ۲۰۲۰دا کە (۱۱۹هەزار)دینار بەرامبەر (۱۰۰) دۆلار بوو بەڵام لە ۲۰۲۱ دا بووە بە (۱٤٥هەزار )دینار و هێشتا سندوقی دراوی نیودەوڵەتی داوای زیاتر دابەزینی نرخی دراوی عێراقی دەکات هەمووان باش دەزانین لەکاتی قەیران و ڕکودی ئابووریدا دابەزینی نرخی دراو زیانی زۆرترە لە قازانج و هێزی کڕینی هەژاران کەمتر دەبێتەوە ۰بۆیە خولی قەیرانی ئابووری بەردەوام دەبێت و چارەسەری نەبوونی و بێکاری لەعێراقدا کارێکی سەخت و مەحالە تائەم سیستەمی سیاسی و ئابووریە بەردەوام بێت لەسەرسیاسەتی ئابووری سەرمایەداری و وابەستەی ئابووری بەناوەندە سەرمایەداریەکان وکارکردن بەسیاسەتی ئابووری ریعی و رازی بوون بەمەرجەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ٫هەژاری ونەداری و بێکاری زیاتر دەبئت و تاکە چارەسەر فشارو تێکۆشانی سیاسی وجەموەریە بۆ لەناو بردنی ئەم سیاستە و بەرنمانە کەلەخزمەتی توێژیکی مشەخۆر و کۆمپانیاکاندایە ٫ ئەوەندەی پەیوەست بەهەرێمی کوردستان وەیە لەبابەتی داهاتوودا باسی دەکەین .


 
٥-٤-۲۰۲۱

06/04/2021



وتارەکانی تری نوسەر