بڕیاری سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دەمیرتاش دەرچوو

دادگای باڵای توركیا بڕیاری سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی بەسەر سه‌ڵاحه‌ین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) دەرکرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئێوارەی ئەمڕۆ دادگای باڵایی توركیا سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردنی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە دەرچوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سزادانی دەمیرتاش بە تۆمەتی "سوكایەتیكردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ە. 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەى ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایى کراوە و بڕیارى زیندانى کردنى لەسەر یەک دۆسیە بۆ دەرچوە بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى پێنج مانگ، هەدەپەش دەستگیرکردنى دەمیرتاش و مانەوەى چوار ساڵى لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکى سیاسى ناو دەبات.


PM:05:53:22/03/2021