نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی (نیسان) دیاریكرا

نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لەسلێمانی دیاریكراو بۆ هەر ئەمپێرێكیش لە ناو شاری سلێمانی لە نێوان (دوو هەزار) بۆ (دوو هەزار و پێنجسەد) دینار دەبێت. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە قاپمقامییەتی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان، لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لە ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی (نیسان/4)ی بە 38 (سی و هەشت) دینار بۆ یەك كاتژمێر/ئەمپێڕ كاركردن دیاریكرد". 

ئەوەشی خستەڕوو، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (50-70) كاتژمێرە، بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 2.000 (دو هەزار) بۆ 25.000 (دوهەزار و پێنجسەد) دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی پێنج (ئایار/5) تا كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز، پێدانی كارەبای موەلیدە لەكاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان دەبێت، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان لەماوەی 10 خولەكدا كاریان پێبكرێت، بەڵام لەدوای مانگی رەمەزانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.


PM:12:53:04/05/2021