یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئەوقافی هەرێم یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد و ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ چوارشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان دەبێت".

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئایاری٢٠٢١ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە دیوانی وەقفی سونی عێراق و وڵاتی سعودیەش رایانگەیاند" ئەمڕۆ مانگی شەوال لەلایەن لیژنەکەیانەوە نەبینراوە، بۆیە سبەی چوارشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".


PM:07:16:11/05/2021