ده‌زگای لوتكه رایدەگەیەنێت" ئاگر له شێڵته‌رێكی په‌نابه‌ران له ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژن و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا".
ده‌زگای لوتكه بۆ کاروباری پەنابەران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمشەو بڵاویکردەوە، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی كرۆناك – له ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیادا كه‌وته‌وه كه تایبه‌ت بوو به گلدانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژن و منداڵێك.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه زانرا كه ئاگره‌كه له ئێواره‌دا كه‌وتووه‌وه‌ته‌وه و له‌و كاته‌شدا چه‌ندین په‌نابه‌ر له نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا بوون، هاوکات جگه له ژن و منداڵه‌كه، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵیش به خراپی سووتاوه و به فڕۆكه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.