هێرشی ئاسمانی كرایە سەر كەمپی پەنابەرانی مەخمور

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە هێرشی ئاسمانی كرایە سەر كەمپی پەنابەرانی مەخمور.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور کە ئاوارەکانی باکووری کوردستان تێیدا نیشتەجێن، هاوکات تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە ئاشکرا نەکراوە. 

٢ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر مەخمور و کامپی پەنابەرانی مەخموری کرد بەبیانوی ئەوەی کە پەناگەیەکی پارێزراوە بۆ گەریلاکانی پەکەکە و وتی" ئەنقەرە هاوشێوەی قەندیل دەڕوانێتە ئەو کامپە و هەڕەشەیە لەسەر وڵاتەکەی". 


PM:02:51:05/06/2021