لەبارەی جۆرە دەرمانێكی ساختە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە، حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی ئەو جۆرە دەرمانەدا ئاگاداریان بکەنەوە.

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره".

لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە، له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه. 


PM:12:21:13/06/2021