وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکدا بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە خوازیارانى ماستەر و دکتۆرا دەرکرد. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى گشت زانکۆکانى کردووە و رۆژی ١٤ی حوزەیران دەرچووە و واژۆی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزارەت بە کۆی دەنگ بڕیاریدا پێداچوونەوە بە پرسی ئەو کەسانەدا بکات کە لەخوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بەهەر هۆکارێک سڕینەوەی ناو (تەرقین قەید)یان بۆ کراوە.

لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) کەسڕینەوەی ناویان بۆ کراوە، دوای دوو ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی بڕیارەکەدا و بەگوێرەی رێنمایی نوێ دەتوانن بەشداری بکەن لە پێشبڕکێکان و داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن.

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان: 


AM:11:10:15/06/2021