دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریی ئەو گەشتیارانە دەکاتەوە کە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت" كە بەهۆی گرفتی تەكنیكییەوە چوونی هاووڵاتیان بۆ ئێران ڕاگیراوە". 

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هەموو هاوڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وەلاتی ئێران بکەن، بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم کارەکانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ) لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران کۆتایی پێ هاتووە، و پێویست ناکات هيچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیاکە بکات. 

ئاماژە بەوەشکراوە" ئێمە بە بەردەوامی لە رێگەی پەیوەندییەكانەوە لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران لە گفتوگو داین بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكە و دانانی رێكار و میكانیزمێكی گۆنجاو تاكو گەشتیاران بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەكانی خۆیان هاتوچووی ولاتی ئێران بكەن". 

جەختیشی كردۆتەوە، داوا لە هەموو گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەلگری پاسپۆرتی عیراقی دەكەین جارێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكەن بەمەبەستی گەشت كردن بۆ ئێران تاكو ئەم بابەتە ڕێكدەخرێت و پاشان ئاگاداری هەمووان دەكەینەوە. 


PM:08:20:14/07/2021