ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی داوا دەکات دەستلەکارکێشانەوەی لاهور جەنگی قبوڵ نەکرێت


ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی داوا دەکات دەستلەکارکێشانەوەی لاهور جەنگی لە سەرۆکایەتی "هاوپەیمانی کوردستان" قبوڵ نەکرێت، چونکە کاردانەوەی زۆر خراپی لە ناو جەماوەردا دەبێت. 

لە نامەیەکدا کە بۆ دەستەی کارگێڕی ناردووە، ئارام قادر خەبات، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت"وادیارە بڕیارە دەستەی کارگێری و مەکتەبی سیاسی لە سەر دانانی سه‌رۆكێكی نوێی بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌مان لەگەڵ گۆڕان بۆ هەڵبژاردن کۆببێتەوە، تکایە ئاگاداربن ئەو بڕیارە مەترسی گەورەی دەبێت بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەروەها دەبێتە هۆی زیاتر بێ هیوا بونی جەماوەر لە چارەسەربونی کێشەکان".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی داوا دەکات نێوندگیری بکرێت لە نێوان لاهور تاڵەبانی و بافڵ جەنگیدا. 

لە نامەکەدا کە " سپی " بینیوویەتی هاتووە " با لە ئێستادا زۆر زۆر گەرمترو گەورەتر و بەرفراوانتر بکەین بۆ نێوانگیری بەڕێزان کاک لاهور و کاک بافڵ بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو کێشەیە، جا کێشەکە چەندە گەورە بێت دڵنیا بن یەکێتی و ئایندەی یەکێتی زۆر زۆر لەوە گەورەترە، پێویستە ئەوە باش بزانین کە یەکێتییەکەمان لاواز بو هەمومان بێ هێز و لاواز دەبین".

دەقی نامەکە..
سڵاو....
هەڤالانی بەڕێزی دەستەی کارگێر و بەڕێزان یٔەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرێز هەڤالانی سەرکردایەتی 

وادیارە بڕیارە دەستەی کارگێری و مەکتەبی سیاسی لە سەر دانانی سه‌رۆكێكی نوێی بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌مان لەگەل گۆڕان بۆ هەلبژاردن کۆببێتەوە.
هەڤاڵانی دەستەی کارگێر و مەکتەبی سیاسی
 تکایە....یٔاگادار بن یٔەو بڕیارە مەترسی گەورەی دەبێت بۆ یٔەنجامی هەلبژاردنەکان و هەروەها دەبێتە هۆی زیاتر بێ هیوا بوونی جەماوەر لە چارەسەر بونی کێشەکان
 بۆیە تکایە با لەبەر خاتری یەکیتی و شاد کردنی دڵی جەماوەرەکەمان وسەرکەوتنمان لە هەلبژاردنەکان و داواکاری و تکایی بەردەوامی یٔەو هەموو کادیرو جەماوەر و بنەمالەی شەهیدان و پێشمەرگەو تێکۆشەران
 با هەر هەموومان

1.نێوانگیریەکانمان و کۆبونەوەکانمان لە یٔێستادا زۆر زۆر گەرمترو گەورەتر وبەرفراوانتر بکەین بۆ نێوانگیری بەڕێزان کاک لاهور و کاک بافل بە یٔامانجی کۆتایی هێنان بەو کێشەیە...جا کێشەکە چەندە گەورە بێت دڵنیا بن یەکیتی و یٔایندەی یەکیتی زۆر زۆر لەوە گەورەترە...
هەڤالان پێویستە یٔەوە باش بزانین کە یەکیتیەکەمان لاواز بوو هەموومان بێ هێز و لاواز دەبین...
بەرپرسیاریەتی هەرە گەورەش لەسەر شانی یٔێمەیە دوایی کۆنگرەی چوار

2.هەڤالان تکایە بە هیچ شێویەک دەست لە کار کێشانەوەی کاک لاهور لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانیەکە قبول مەکەن چونکە دڵنیا بن کاردانەوەی زۆر خراپی لە ناو جەماوەردا دەبێت و هەروەها وەک لەسەرەتادا باسم کرد دووبارەی دەکەمەوە یٔەوەندەیی دیکەش خەڵک و جەماوەر بێ هیوا دەبن لە چارسەر بوونی کێشەکان و ڕێکەوتنی کاک بافل و کاک لاهور...

3.بەڕێزانی لێپرسراوی مەلبەندەکان و فەرماندە سەربازیەکان و کادیران ...
تەنانەت هەموو هەڤالانی بەڕێزی دەستەی کارگێرو م.س و لێپرسراوی مەکتەب و بۆردەکان و هەڤالانی بەڕێزی سەرکردایەتی و هەموو لایەکمان شاهیدو یٔاگاداری نیگەرانی زۆرو بێ شوماری خەڵک و جەماوەر و کادیرانین لەو دۆخە... بۆیە
 تکایە....
4. هەڤالانی یٔازیز 
 سوێند بەخودا تەنها و تەنها نیگەرانی و دڵتەنگی برای خۆتان هەر وەک یٔێوەی بەڕێز...
 تەنها یٔایندەی یەکێتیەکەمە و ... بەس

لەگەل ڕێزی 
برای دڵسۆزتان
یٔــــــــــارام قادرخەبات
 خزمەتکاری یەکێتی و جەماوەری قارەمانی ی.ن.ک
 و خەلکی تێکۆشەری کوردستان ..


PM:12:12:26/07/2021