ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

سكرتاریەتی ئەنومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" هەر راگەیەنراوێک هەبێ لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆمانەوە بڵاوی دەکەینەوە".

سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە رونکردنەوەیەکدا كە ئاڕاستەی ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە كراوە ڕایگەیاندووە" رۆژانە لێرە و و لەوێ بەناوی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەیاننامە و لێدوان دەدرێت بۆ کەناڵ و میدیا و شۆشیال میدیا، ئەوانە هیچ پەیوەندیان بە ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە نیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەر راگەیەندراوێکمان هەبێت لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆمانەوە بڵاویدەکەینەوە. 


PM:01:10:02/08/2021